مالیكی تانەی لیستەكەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكشێنێتەوە

مالیكی تانەی لیستەكەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكشێنێتەوە
عەبدولستار ئەحمەد

گوڵان- سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی رایگەیاند مالیكی فەرمانی دەركردووە تەواوی تانەكانی كە لیستەكەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی گرتبوو بكشێنێتەوە .

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا مالیكی داوای لە لێژنە راسپێردراوەكەی تایبەت بە بەدواداچوونی تانەكانی لیستەكەی كردووە تەواوی تانەكان كە ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی كردووە بكشێنێتەوە .

سەرچاوەكە هۆكاری ئەو فەرمانەی مالیكی بۆ ئەوە گەڕاندەوە تا پەلە بكرێ لە پەسەندكردنی ئەنجامەكان لە لایەن دادگای فیدڕاڵییەوە .

رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هەمام حمودی داوای لە مالیكی كرد بۆ ئەوەی پەلە بكرێ لە پەسەندكرنی ئەنجامەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تانەكانی لیستەكەی كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی گرتبوو بكشێنێتەوە .
Top