عوسمان: دەبێت لە حكومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای نەتەوەی دووەم مامەڵە لەگەڵ كورد بكرێ

عوسمان: دەبێت لە حكومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای نەتەوەی دووەم مامەڵە لەگەڵ كورد بكرێ
-عەبدولستار ئەحەمد

گولان- لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا پەرلەمانتاری هەڵبژێردراوی كوتلەی هاوپەیمانی كوردستانیمەحمود عوسمان دووپاتیكردەوە كە دەبێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای نەتەوەی دووەمی عێراق مامەڵە لەگەڵ كورد بكرێ نەك لەسەر بەدەستهێنانی كورسییەكانی پەرلەمان ،ئاماژەی بەوەشدا مێژوو سەلماندوویەتی بەبێ بەشداری كورد حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق نەیانتوانیوە بە شێوەیەكی سروشتی لەسەر قاچەكانی خۆیان راگیراوبن بۆیە دەبێت مامەڵەكردن لەگەڵ كورد دەبێت مامەڵەیەك بێت لەسەر بنەمای نەتەوەیی چونكە كورد هۆكاری سەقامگیری و یەكریزی عێراقە.

عوسمان جەختیشێ لەسەر ئەوە كردەوە كورد لەگەڵ هاوبەسە سیاسییەكانی لە عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەت پێداگری لەسەر چەند پرسێكی بنەڕەتی دەكات لەوانە پرسی مادەی 140 و پرسەكانی نەوت و هێزەكانی پاسەوانی سنووری هەرێمی كوردستان (پێشمەرگە).

ناوبراو باسی لەوەشكرد كورد بەجیدی كاردەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسانەی لە حكومەتی رابردوو نەتوانرا تەواو بكرێن كە هەندێكیشیان پەكیان كەوتبوو.

دیسان عوسملن گوتی: كورد پێداگری دەكات لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمارو ژەند وەزارەتێكی دیكە كە دەبێت لە ناویاندا وەزارەتی سیادی تێدابێ.

بڕیاروایە لە ماوەیەكی كەمی داهاتوو شاندی فراكسیۆنی كوتلە كوردستانییەكان بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بەرەو بەغدا بەڕێبكەوێ.
Top