ته‌یفور :كورد له‌ حكومه‌تى داهاتوو داواى پۆستى سه‌رۆك كۆمارو پێنج كورسى وزارى ده‌كات

ته‌یفور :كورد له‌ حكومه‌تى داهاتوو داواى پۆستى سه‌رۆك كۆمارو پێنج كورسى وزارى ده‌كات

گوڵان- له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی ماوه‌ به‌سه‌رچووى عێراق عارف ته‌یفور رایگه‌یاند كورد له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق داواى سه‌رۆك كۆمارو پێنج وه‌زاره‌ت ده‌كات ئه‌مه‌ش وه‌كو ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ى ئازار.

ته‌یفور جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كورد پێداگرى له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات بۆ ئه‌م پۆسته‌ش سه‌رۆك كۆمارى ئێستا به‌شیاو ده‌زانىَ.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو جگه‌ له‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمارو پێنج كورسى وزارى داواى وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌كان له‌ وانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌و نه‌وت یاخود وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات .

له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ته‌یفور ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كورد له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كى یه‌كسان ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك هێڵدایه‌ ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ هه‌ردوو ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاساو ئیئتیلافى نیشتمانى له‌یه‌ك تێگه‌یشتنى زیاترى هه‌یه‌ .
Top