سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ گوڵان : دەوڵەتمەدار بە پاڵپشتی نەتەوەكەی رووبەرووی كۆرۆنا بووەوە و رۆژە سەختەكانی ئابووریش تێدەپەڕێنێت
May 23, 2020
دیمانەی تایبەت
سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە لێدوانێكیدا بۆ گوڵان سەبارەت بە پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پێشكەشی كرد وتی : هەمووان ئەو حەقیقەتە دەزانین كە جەنابی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو نەتەوەكەیدا رووبەرووی كۆمەڵێك تەحەددای گەورە بووەتەوە كە گرنگترینیان قەیرانی كۆرۆناوسەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە لێدوانێكیدا بۆ گوڵان سەبارەت بە پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پێشكەشی كرد وتی :
هەمووان ئەو حەقیقەتە دەزانین كە جەنابی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو نەتەوەكەیدا رووبەرووی كۆمەڵێك تەحەددای گەورە بووەتەوە كە گرنگترینیان قەیرانی كۆرۆناو سەختی بارودۆخی ئابووری و دابەزینی بەهای نەوت و بڕینی بودجە بووە ، خۆشبەختانە رێوشوێنەكانی حكومەتی هەرێم كاریگەرییەكانی كۆرۆنای لەسەر خەڵكی زۆر كەم كردەوە ، ئەمەش هەروا لەخۆڕا نەهاتووە بەڵكو پێویستی بەكۆمەڵێك رێكاری ئازار بەخش بوو كە تەنانەت وایكرد داهاتی ناوخۆ زۆر كەم بێتەوە، لەم بارودۆخە سەختەی ئابووریدا كە هەندێكی دەرئەنجامی بارودۆخە ئابوورییە نێودەوڵەتی و عێراقی یەكانە بەڵام لەهەمووی خراپتر ئەو شوێنەوارو كاریگەرییانەیە كە دەرئەنجامی هەڵەی ئابووری لەرابردوودا كەڵەكە بووە وەكو پشت بەستن بەیەك سەرچاوەی داهاتی ناجێگیری نەوت و گەندەڵی و دژایەتیكردنی حكومەت بۆ مەرامی سیاسی و ئامانج و ئەجیندەی دەرەكی . لەگەڵ ئەمەشدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو گەلەكەیدا بەردەوامە لە چارەسەركردنی كێشەكان لەناوخۆدا لەگەڵ عێراق و كەمكردنەوەی شوێنەوارەكانی داڕمانی نرخی نەوت، هەروەكو جەنابیان ئاماژەی پێدا ( ئەم قەیرانەی ئێستا ؛ سوورترمان دەكات لەسەر درێژەدان بە ستراتیژیی فرە چەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و زیاتر هانمان دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەر درێژە پێدان بە پرۆسەی چاكسازیی) ؛ بەمشێوەیە فرەجەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و بەردەوامیدان لەسەر پرۆسەی چاكسازیی دوو خاڵی سەرەكی و گەوهەریین لە ئابووری دا ، بنبڕكردنی گەندەڵی و فراوانكردن و هەمەجۆركردنی ئابووری لەكاریگەریی توندی قەیرانەكان دەمان پارێزێت، ئەمەش بێ قوربانیدان و تەشهیرو ناوزڕاندن و هێرشكردنی ناڕەواو موزایەدەو پروپاگەندە نییە چونكە دوژمنانی چاكسازیی و گۆڕانكاریی و رێكخستنەوەی ئابووری و دادپەروەریی بۆ خەڵك زۆرن، لەبەرامبەردا كەسانی نیشتمانپەروەریی و دڵسۆزو خەمخۆری گەلەكەشمان زیاترن هەربۆیە رێزدار سەرۆكی حكومەت لەگوتارەكەیدا داوای لە لایەنەكان كرد بەگیانی هەستكردن بەبەرپرسیارێتی هاوكاریان بن و یەكڕیزی ناوخۆیی بپارێزن و یارمەتیدەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بن ، ئەمڕۆ میللەتەكەمان كارو كرداری دەوێت و راستەوخۆش سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ستافەكەی لەئەنجومەنی وەزیران و دڵسۆزانی گەلەكەی پاڵپشتی ئەو هەنگاوە عەمەلیانەی دەكەن كە جەنابی لە نۆ مانگی رابردوودا دەستی پێكردووە .
رێزدار مەسرور بارزانی لەكاتێكدا هەموو تواناكانی چڕ كردووەتەوە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران پێویستی بە پاڵپشتی زیاتری گەلەكەی هەیە، نزیكبوونەوەی پیاوی دەوڵەتمەدارو هاونیشتمانیانی سەركەوتنی كۆرۆنای بەدوای خۆیدا هێناو هەر ئەم پاڵپشتیە گەورەیەی خەڵكیشە وامان لێدەكات رۆژە سەختەكان تێپەڕێنین، لێرەدا دەمەوێت ئەزموونێكی بەڕێزیان باس بكەم كە لەكاتی قەدەغەكردنی هاتوچۆ و لەرۆژانی یەكەمی كۆرۆنادا كۆی كردینەوەو خەمی ئەگەری گرانی نرخی خۆراك و پێداویستیە سەرەكییەكانی خەڵكی بوو ئەوەبوو بۆردێكی خۆراكی دامەزراندوو راستوخۆ جەنابیان سەرپەرشتی كردوو توانیمان رێگا بەگەمەكردن و گرانبوون و بگرە نەبوونی خۆراك بگرین و بەردەوام لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ئەندامانی بۆردەكە لەكۆبوونەوەدا بوو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی بازرگان و سەرمایەداران بۆ هێنانی خۆراك و پێداویستیە سەرەكییەكانی خەڵكی تا لەدوا جاردا جەنابی مەسرور بارزانی گەلەكەی لە قەیرانی خۆراكیش بەهاوشێوەی كۆرنا پاراستوو دڵنیاشم بە حیكمەت و جیددییەتی بەڕێزیان و هەمووان پێكەوە بەهاوڵاتیان و حكومەت و لایەنە سیاسییەكان ئەم قۆناغە هەستیارو سەختە تێدەپەڕێنین و بەندو عیبرەت لەهەڵەكانی رابردوو وەردەگرین بۆ رووناكردنەوەی داهاتووی گەلەكەمان .