دكتۆر محهمهد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بۆ گوڵان: پهیامهكهی سهرۆكی حكومهت قسهكردنی راستهوخۆ بوو لهگهڵ گهلهكهی خۆێدا
May 23, 2020
دیمانەی تایبەت
سهبارهت به گرنگی پهیامهكهی مسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، دكتۆر محهمهد شوكری سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان له لێدوانێكدا بۆ گوڵان جهختی سهر ئهوه كردهوه كه گوتارەكەی سەرۆكی حكومەت گوتارێكی واقیعبینانەو راستگۆیانە بوو راستەوخۆ قسەی لەگەڵ گەلەكەیدا كرد، كە بەسەختترین باری تەندروستی و ئابووریدا تێپەڕ دەبن ، ئەم واقیعەش وەنەبێت تەنیا هەرێمی كوردستان دووچاری بووبێت بەڵكو حكومەت و وڵاتە پێشكەوتووەكانیش دووچاری نەهامەتترین دۆخی تەندروستی و ئابووری بوونەتەوە، خۆشبەختانە هەوڵە پێش وەختەكانی بەڕێزیان و رێكارە تەندروستیەكان و خەمخۆرانی میللەتەكەمان و گوێگرتنی خەڵكی لە راسپاردەو رێنماییەكان دۆخەكەی لێرە باش كرد و،له ئێستاشدا سهرۆكی حكومهت راستەوخۆ قسە لەگەڵ میللەتەكەیدا دەكات و راستگۆیانە پێیان دەڵێت راستكردنەوەی هەڵەكانی ئابووری و رووبەرووبوونەوەی تەحەدییەكان تەنیا بە دروشم و وتارو موزایەدە نابێت .لهبهشێكی دیكهی لێدوانهكهیدا سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان ئاماژهی بهوهش كرد كه ((هەمووان دەزانن حكومەت ئەركێكی قورسی لەسەر شانە ئەویش دابینكردنی موچە و بەردەوامی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانە و هەڵسانەوەی باری ئابووریی وڵاتە بۆ ئەوەی خەڵكی تێیدا سوودمەند بێت . بۆ ئهمهش رێزدار مسرور بارزانی نەك تەنیا بە گوتار بەڵكو بەواقیعیش دەستی بە گۆڕانكاریی و چاكسازییەكان كردووە ، ئێمە لەدەستەی وەبەرهێنانی كوردستان لەیەكەم رۆژی دەست بەكاربوونمانەوە كۆمەڵێك لێپرسینەوەو چاكسازیمان لەوەبەرهێنان كرد و گەندەڵیمان لەم سێكتەرە گرنگە راگرت ، دواتر دەستمان كرد بە داڕشتنەوەی نەخشە ڕێگای وەبەرهێنان بەشێوەیەك لەخزمەتی خەڵكی كوردستان و ئابوورییەكەیدا بێت ، ئەوە بوو 1055 پرۆژەی وەبەرهێنانمان راگەیاندوو لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان كرد زەوی و ئاسانكاریی و خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان بكرێت بۆ ئەوەی بەزووترین كات دەست بەكاری پراكتیكی بكرێت و زۆرترین هەلی كارو گەنجەكانمان لەو پرۆژانە كاریان دەست بكەوێت، تەوەرێكی دیكەی وتارەكەی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بوو بەو هەڵەیەی كە نابێت تەنیا پشت بەیەك سەرچاوەی داهاتی ناجێگیری نەوت بكرێت، بۆ ئەمەش ئێمە لەوەبەرهێنانی كوردستان دەستمان كردووە بە گۆڕینی ئاراستەی وەبەرهێنان بەرەو وەبەرهێنان لەكەرتی بەرهەمهێنان بەتایبەتی بەدەرەجەی یەكەم لەكەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی و دواتر لەكەرتەكانی پەروەردەو زانكۆو تەندروستی ، كاتێك جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ئەم قەیرانە سوورترمان دەكات بەوەی درێژە بە ستراتیژییەتی فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات بدەین ، ئەمە بێ پرۆسەی چاكسازیی ناكرێت، هەموومان دەزانین زۆر كەس هەیە بەنایاسایی و بەدەر لە رێنماییەكان و بەرژەوەندی گشتی كار دەكات و خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە ئەمانە هەمووی دژی پرۆسەی چاكسازین بەڵام هەروەكو رێزدار مەسرور بارزانی وتی : ئێمە هەموو تواناكانمان چڕ كردووەتەوە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران و لە نۆمانگی دەستبەكاربوونی حكومەت هەشت مانگ موچە دراوە ، هەروەها بەڕێزی پلانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەش داڕشتووە ، ئەوەتا ئەنجومەنێكی باڵای پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی داناوەو راستەوخۆ جەنابیان سەرپەرستی دەكات و هەنگاوی جیددی نراوە، لەبواری وەبەرهێنانیشدا بەهەمان شێوە دەیان پرۆژە كەوتوونەتەوە كارو دەیانی دیكە بەڕێوەیە ، كاتی ئەوە هاتووە هەموومان پاڵپشتی حكومەتێك بكەین كە موچەو بژێوی ژیان و سەقامگیریی دەپارێزێت و چاوەڕوانی زۆری لێدەكەین، كاتی ئەوەهاتووە هەروەكو چۆن رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرەی گەل دایە هەرواش ئێمەش بەهاوشێوەی رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ تێپەڕاندنی رۆژە سەختەكانی ئابووریش پاڵپشتی بكەین و دوای دروشم و پروپاگەندەی ناراست و ناواقیعی نەكەوین.