كریستۆفەر فێتەویس تایبەتمەندی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ گوڵان: روون نییە چۆن لە داهاتوودا پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران بە ئاراستەیەكی ئەرێنیدا دەڕۆن
January 30, 2020
دیمانەی تایبەت
ئاشـكرایە دۆخـی ناوچـەی رۆژهەڵاتـی ناوەڕاسـت وەك هەمیشـە بـە قۆناغێكـی ئاڵـۆز و دژواردا دەڕوات، ســەرەڕای كێشــە و تەنگــژە ناوخۆییــەكان كــە یەخــەی وڵاتانــی ئــەم ناوچەیــە بەرنــادەن، ئــەوا دەســتێوەردان و ململانێـــی هێـــزە ناوچەیـــی و نێودەوڵەتییەكانیـــش كـــە وڵاتانـــی ئـــەم ناوچەیەیـــان كردۆتـــە گۆڕەپانـــی یەكلاكردنـــەوەی ناكۆكییەكانـــی خۆیـــان، هێنـــدەی دیكـــە هـــەل و مەرجەكـــەی دژوارتـــر كـــردووە. بەتایبەتـــی بارگــرژی و ناكۆكییەكانــی نێــوان ویلایەتــە یەكگرتووەكانــی ئەمریــكا و ئێــران و پەرەســەندن و پێشــهاتەكانی ئــەم دواییــە. بــۆ گفتوگۆكــردن لەبــارەی ئــەم پرســانە و هەڵســەنگاندن و شــرۆڤەكردنی سیاســەتی ئێســتای ئیــدارەی ســەرۆك دۆناڵــد ترەمــپ لــە ئاســت ئــەم ناوچەیــە و بەتایبەتــی ئێــران و چەنــد پرســێكی دیكــەی پەیوەســـت و پەیوەندیـــدار، گـــوڵان دیمانەیەكـــی لەگـــەڵ كریســـتۆفەر فێتەویـــس ئەنجامـــدا كـــە زانایەكـــی سیاســـی ئەمریكیـــە و پڕۆفیســـۆری زانســـتی سیاســـییە لـــە زانكـــۆی تۆلەیـــن، و بـــە شـــێوەیەكی گشـــتی شــارەزا و تایبەتمەنــدی پەیوەندییەكانــی دەرەوەی ویلایەتــە یەكگرتووەكانــی ئەمریكایــە. هەروەهــا وانەبێــژی چەنــد بوارێكــی گرنگــە وەك سیاســەتی دەرەوەی ئەمریــكا، ئاسایشــی نێودەوڵەتــی، چەكــی كۆمەڵكــوژ و سیاســەت و ســتراتیژیەت. لــە هەمــان كاتــدا خاوەنــی چەندیــن كتێــب و توێژینەوەیــە لەبــارەی پەیوەنــدی و سیاســـەتەكانی دەرەوەی ئەمریـــكا.ســـەرەڕای ئـــەوەی بـــاس لـــەوە دەكرێـــت كـــە ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا دەیەوێـــت تـــا راددەیـــەك بكشـــێتەوە، یـــان دووربكەوێتـــەوە لـــە ناوچـــەی رۆژهەڵاتـــی ناوەڕاســـت، بـــەڵام لەگـــەڵ
ئەوەشـــدا دەكرێـــت بوترێـــت هێشـــتا ئەمریـــكا دەستڕۆیشـتووترین هێـزە لـەم ناوچەیـەدا، پرسـیارەكە ئەوەیـــە چـــۆن لـــە سیاســـەتی ئیـــدارەی ئێســـتای ئەمریـــكا دەڕوانـــن لـــە ئاســـت ئـــەم ناوچەیـــەدا؟
- بـە تێڕوانینـی مـن ئـەو سیاسـەتەی ویلایەتـە یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا لـــە ئاســـت ناوچـــەی رۆژهەڵاتـــی ناوەڕاســـتدا گرتوویەتەبـــەر، مایـــەی كارەســـات بـــووە، چونكـــە لـــە ســـاڵی 2017دا
رەوتـی رووداوەكان بـە ئاراسـتە و ئاقارێكـی باشـدا دەڕۆیشــتن. بــۆ نموونــە لــە مــاوەی نزیكــەی 40 ســـاڵدا، لـــەو كاتـــەدا پەیوەندییەكانـــی ئەمریـــكا و ئێــران لــە هــەر كاتێكــی دیكــە باشــتر بــوو. واتــە
بارودۆخەكـــە بـــە چەشـــنێك بـــوو كـــە گەشـــبینی و ئومێدێـــك هەبـــوو بـــەوەی هـــەردوو هێزەكـــە (ئەمریـــكا و ئێـــران) هەنـــگاو هەڵبگـــرن بـــەرەو دروســـتكردنەوەی پەیوەنـــدی ئاســـایی لەگـــەڵ
یەكدیــدا، بــەڵام بینیمــان ســەرۆك دۆناڵــد ترەمــپ هەمـــوو ئـــەم پەرەســـەندنانەی پێچەوانـــە كـــردەوە و هەمـــوو ئـــەو هەوڵانـــەی لەباربـــرد.
* ئێــوە ئاماژەتــان بــە پەیوەندییەكانــی ئێــران و ئەمریـكا كـرد، كـە ئێسـتا ئێمـە دەزانیـن گـرژی و ئاڵۆزییەكــی زۆر هەیــە لەنێــوان ئــەم دوو وڵاتــەدا، لــەوەش خراپتــر عێــراق كــراوە بــە گۆڕەپانێــك بــۆ یەكلاكردنـــەوەی كێشـــەكانی نێوانیـــان، ئێـــوە چـــۆن لــەم پرســە دەڕوانــن؟
- ئەگـەر مـن ئەمـە گـرێ بدەمـەوە بـە وەڵامـی پێشـوومەوە ئـەوا پێـم وایـە ئەگـەر پەیوەندییەكانـی نێـــوان ئەمریـــكا و ئێـــران بـــەرەو ئاســـاییبوونەوە بچوونایـــە و ئەگـــەر بیانتوانیایـــە كار لەســـەر چارەســـەركردنی كێشـــە و ئاڵۆزییەكانـــی نێوانیـــان بكـەن، ئـەوا خەڵكـی عێراقیـش سـوودمەند دەبـوون، بــە تایبەتــی هــەروەك ئێــوە باشــتر دەزانــن، حاڵــی حـازر خەڵكـی عێـراق رووبـەڕووی چەندیـن كێشـە بۆتــەوە.
* سیاسـەتی ئیـدارەی سـەرۆك دۆناڵـد ترەمـپ بـــە مایـــەی كارەســـات وەســـف دەكەیـــت، هـــۆكار و پاڵنـــەری ئـــەم سیاســـەتەی ئیـــدارەی ســـەرۆك ترەمـــپ بـــۆ چـــی دەگەڕێنیتـــەوە؟
- ئـەوەی لـەم رووەوە روونـە ئەوەیـە كـە سـەرۆك دۆناڵـــد ترەمـــپ دەیەوێـــت لـــە هەمـــوو روویەكـــەوە لـــە ئیـــدارەی پێـــش خـــۆی (ئیـــدارەی ســـەرۆك بـــاراك ئۆبامـــا) جیـــاواز بێـــت، بـــۆ نموونـــە تەنیـــا
لەبـــەر ئـــەوەی ســـەرۆك ئۆبامـــا رێككەوتنـــ ئەتۆمـی لەگـەڵ ئێرانـدا كـرد، ئـەوا ئـەم ئیدارەیـە ئـەم رێككەوتنـەی بـە رێككەوتنـی خـراپ نـاوزەد كـــرد. ئێســـتاش هیـــچ روون نییـــە چـــۆن ئـــەو پەیوەندییانــە لــە داهاتــوودا بــەرەو باشــتر دەچــن و بـەرەو و ئاراسـتەیەكی ئەرێنـی دەڕۆن، دەرئەنجامی ئەمـەش ئەوەیـە كـە خەڵكەكـە تووشـی نەهامەتـی و ناهەمـواری دەبنـەوە، بەتایبەتـی بەشـێكی زۆری خەڵكـــی عێـــراق گرفتـــار دەبـــن.
* بـــەڵام بۆچـــی ئیـــدارەی ســـەرۆك دۆناڵـــد ترەمـپ هێنـدە خـۆی بـە پرسـی بەرەنگاربوونـەوەی ئێرانـــەوە لـــەم ناوچەیـــەدا ســـەرقاڵ كـــردووە؟
- لـــە راســـتیدا تێڕوانینـــی خـــودی ســـەرۆك ترەمـپ و چەندیـن بەرپرسـی دیكـەی ئیدارەكـەی ئەوەیـە كـە ئێـران نـەك هـەر تەنیـا ركابـەر و نەیـاری ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریكایـــە، بەڵكـــو لـــە
بنەڕەتـــدا هێزێكـــی شـــەڕانگێزە، هەرچەنـــدە ئەمـــە ســـادەكردنەوەی تێڕوانیـــن و لـــە هەمـــان كاتـــدا ســـادەكردنەوەی مامەڵەكردنـــە لەگـــەڵ پرســـی پەیوەندییـە نێودەوڵەتییـەكان، چونكـە ئـەم ئیدارەیـە
ئێـــران بـــە ســـەرچاوەی ســـەرجەم كێشـــەكانی ناوچــەی رۆژهەڵاتــی ناوەڕاســت دەزانێــت و پێــی وایـــە ئەگـــەر ئـــەم هێـــزە بڕووخێـــت، ئـــەوا هیـــچ كێشــەیەك لــەم ناوچەیــەدا نامێنێــت، كــە پێــم وایــە
ئەمـــەش لێكدانـــەوە و تێڕوانینێكـــی شـــێتانەیە و ســادەكردنەوەی مەســەلەكانە، بــەڵام ئیــدی ئەمــە تێڕوانینـــی ئەوانـــە.
* ئـەی چـۆن لـە سیاسـەت یـان سـتراتیژیەتی ئەوپــەڕی فشــار دەڕوانیــت كــە ئیــدارەی ســەرۆك دۆناڵــد ترەمــپ گرتوویەتیەبــەر لــە ئاســت ئێرانــدا و پێـت وایـە دەرئەنجامـی خـوازراوی بـۆ ئەمریـكا
لێكەوتۆتــەوە؟ ئایــا پێــت وایــە ئــەو رێــكارە ئێــران ناچــار بــە سازشــكردنی ســەخت دەكات؟
- ســـەرەتا مـــن دەمەوێـــت ئـــەوە بڵێـــم كـــە ئـــەو كەســـانەی لـــە نێوەنـــدە ئەمنییەكانـــی ئەمریـــكا هەڵوێسـتی زۆر توندیـان لـە دژی ئێـران هەیـە، لـە نێــو ئیدارەكــەی ســەرۆك ترەمپــدان و هەوڵەكانیــان بـەو ئاراسـتەیە كـە دەسـەڵاتی ئێـران بـەرەو هەڵدێـر ببـــەن، واتـــە پێیـــان وایـــە ئەگـــەر ژیانـــی خەڵكـــی ئێـران زۆر دژوار و ناهەمـوار بێـت، ئـەوا لـە دژی دەســـەڵاتەكە دەوەســـتنەوە و لای دەبـــەن، كـــە پێـــم وایـە ئەمـە سیاسـەتێكی نائەخلاقییـە، نائەخلاقییـە لەبـــەر ئـــەوەی ئابـــووری وڵاتێـــك تێكدەشـــكێنێت و ژیانـــی خەڵكـــی تـــاڵ و ناهەمـــوار دەكات، تەنیـــا لەبـەر ئـەوەی فشـار لەسـەر دەسـەڵاتی ئـەم وڵاتـە دروســت بكرێــت.
* كەواتـە ئێـوە چـاوەڕوان ناكـەن ئـەم سیاسـەتە تونـــدەی ســـەپاندنی ســـزای ســـەخت ببێتـــە هـــۆی بەدیهێنانـــی ئامانجەكانـــی سیاســـیەتی دەرەوەی ئیـــدارەی ترەمـــپ لـــە ئاســـت ئێرانـــدا؟
- لــە راســتیدا ســەرەڕای ئــەوەی لــە وەڵامــی پێشـــوودا ئامـــاژەم پـــێ كـــرد، مـــن پێـــم وایـــە گرتنەبـەری ئـەم چەشـنە سیاسـەت و رێگاچارەیـە، واتـــە پەنابـــردن بـــۆ گرتنەبـــەری سیاســـەت و ســـتراتیژیەتی ســـەپاندنی ســـزای ســـەخت و تونـــد ئامانجەكانـی بـەدی ناهێنێـت، واتـە بـێ ئاكامـە و بـێ بەرهەمـە، چونكـە ئـەم جـۆرە سیاسـەتە نابێتـە هـۆی ئـەوەی حوكمڕانەكانـی ئێـران دەسـەڵات لـە دەســت بــدەن، هەروەهــا لــە هەمــان كاتــدا دەبینیــن خەڵكــی ئێرانیــش كــە گرفتــار بــوون بــە دەســتی پەیداكردنـــی بژێـــوی ژیانـــەوە و ســـەرقاڵبوون بـــە دەســـتەبەركردنی گوزەرانـــی خۆیانـــەوە، ئـــەوا
چـــاوەڕوان ناكرێـــت كـــە پەنـــا بـــۆ بەرپاكردنـــی شـــۆڕش ببـــەن، بەڵكـــو بگـــرە ئـــەوان ئۆباڵـــی دۆخـــە خراپەكەیـــان دەخەنـــە ئەســـتۆی ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا و بەرپرســـیارێتییەكە
رووبـــەڕووی ئیـــدارەی ســـەرۆك دۆناڵـــد ترەمـــپ دەكەنـــەوە، نـــەك بەرپرســـە گەندەڵكارەكانـــی وڵاتەكەیـــان، كـــە منیـــش دەزانـــم ئـــەو بەرپرســـانە خراپــن لەگــەڵ خەڵكەكــەدا، بــەڵام ئــەوەی بــەدی دەكرێــت، ئەوەیــە كــە ئیــدارەی ئێســتای ئەمریــكا دەیەوێـــت وا مەســـەلەكان بخاتـــەڕوو كـــە نایەوێـــت.
دەســـەڵاتی ئێـــران بگۆڕێـــت، ئەمـــە لـــە كاتێكـــدا ئەمـــە ئامانجـــی ئـــەم ئیدارەیەیـــە، هەرچەنـــدە بـــۆ بەدیهێنانـــی ئـــام ئامانجـــە و بـــۆ هێنانەئـــارای
ئـــەم ئەنجامـــە ئیـــدارەی ســەرۆك دۆناڵـــد ترەمــپ دەیەوێــت خــودی گەلــی ئێــران ئــەم كارە بــكات و خۆیـان ئـەم كێشـەیە چارەسـەر بكـەن. بـە هەرحـاڵ مـــن پێـــم وایـــە ئەمـــە تێڕوانینێكـــی گەمژانەیـــە، بـــەڵام ئیـــدی بمانـــەوێ، یـــان نەمـــاوێ، ئەمـــە بیركردنـــەوە و تێڕوانینـــی ئـــەم ئیدارەیـــە بـــووە.
* بــەڵام زۆرجــار ئامــاژە بــەوە دەكرێــت كــە لــە
دوای پەرەسـەندنەكانی ئـەم دواییـەی نێـوان ویلایەتە
یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا و ئێـــران، بەتایبەتـــی
دوای ئـــەوەی ئیـــدارەی ئەمریـــكا بڕیـــاری دا
دۆخەكــە بــەرەو هەڵكشــان بەرێــت لەگــەڵ ئێرانــدا،
ئـــەوا لـــە ئێســـتادا ئێـــران بـــە حەزەرێكـــی زیاتـــرەوە
هەڵســـوكەوت دەكات لـــە ناوچەكـــەدا، بۆچـــوون و
لێكدانـــەوەی ئێـــوە لـــەم رووەوە چییـــە؟
- مـن پێـم وایـە ئەمـە كارێكـی شـێتانەیە، واتـە
رەنگـــە ئیـــدارەی ســـەرۆك دۆناڵـــد ترەمـــپ وای
لێكدابێتــەوە كــە پەنابــردن بــۆ لــە ناوبردنــی قاســم
سـولەیمانی دەرئەنجامەكـەی ئـەوە دەبێـت كـە چیتـر
ئێـــران رەفتـــاری خـــراپ نـــاكات لـــەم ناوچەیـــەدا،
بــەڵام هــەروەك ئامــاژەم پێكــرد، ئەمــە بۆچــوون و
تێڕوانینێكــی شــێتانەیە، چونكــە بــە لەناوچوونــی
سـولەیمانی هێـزی قـودس لـە نـاو ناچێـت و ئێمـە
دەزانیـــن هیـــچ ژەنەڕاڵێـــك نییـــە كـــە نەتوانرێـــت
شـــوێنگرەوەی بـــۆ دابنێـــن، كـــە ئێمـــە بینیمـــان
دەســـەڵاتدارانی ئێـــران هـــەر زوو جێگرەوەكەیـــان
دیـاری كـرد، بـەڵام ئایـا ئـەم كەسـە هێنـدەی ئـەو
بـــە توانـــا دەبێـــت، ئـــەوا ئێمـــە دڵنیـــا نیـــن. بـــەڵام
ئەگـــەر پێیـــان وابێـــت ئەگـــەر ئـــەم كارە بكرێـــت،
ئـــەوا ئێـــران هیـــچ وەڵامدانەوەیەكـــی نابێـــت، ئـــەوا
بــە هەڵــەدا چــوون، چونكــە ئێــران كارێكــی زیاتــر
دەكات، وەك لـــەوەی تـــا ئێســـتا كردوویەتـــی.