دەنیز هەیل پڕۆفیسۆری زانستی سیاسی لە كۆلێژی بۆستن بۆ گوڵان : سیاسەتی ئەمریكا لە ئاست رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فۆرمێكی نەگۆڕ و جێگیری وەرنەگرتووە

دەنیز هەیل پڕۆفیسۆری زانستی سیاسی لە كۆلێژی بۆستن بۆ گوڵان : سیاسەتی ئەمریكا لە ئاست رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فۆرمێكی نەگۆڕ و جێگیری وەرنەگرتووە
دەنیــز هەیــل پڕۆفیســۆری زانســتی سیاســییە لــە كۆلێــژی بۆســتن و پێشــتریش ســەرۆك بەشــی زانســتی سیاسـی بـووە لـە هەمـان كۆلێـژ. خاوەنـی چەندیـن توێژینـەوە و كتێبـە لەبـارە فیكـری سیاسـیی ئەمریكـی و چەندیــن پرســی گرنگــی دیكــە. دەنیــز هەیــل وانەبێـژی سیاســەتی مۆدێــرن و ئیــدارەی گشـتی و چەنــد بابەتێكــی دیكــەی پەیوەندیــدارە. گــوڵان لــە میانــەی دیمانەیەكــدا چەنــد پرســێكی لەگەڵــدا تاوتــوێ كــرد، كـە تەوەرەكانـی پەیوەسـت بـوون بـە سیاسـەتی دەرەوەی ئەمریـكا لـە ئاسـت ناوچـەی رۆژهەڵاتـی ناوەڕاسـتدا، بەتایبەتـی پەرەسـەندنەكانی ئـەم دواییـەی نێـوان ئەمریـكا و ئێـران
* وەك ئاشكرایە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەكە پــڕ لــە كێشــە و تەنگژەیــە، بــەڵام لــە هەمــان كاتــدا ناوچەیەكـــی گرنگیشـــە و هێـــزە جیهانییـــەكان
ناتوانـــن بایەخـــی پـــێ نـــەدەن و فەرامۆشـــی بكـــەن، بــە تایبەتــی ئەمریــكا، پرســیارەكە ئەوەیــە ئایــا لــە ئاســت ئــەو ناوچەیــە چــۆن لــە سیاســەتی ئێســتای ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا دەڕوانیـــت؟

- ئـــەوەی بـــەدی دەكرێـــت لـــەم روەوە ئەوەیـــە كـــە سیاســـەتی ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا لـــە ئاســت ناوچــەی رۆژهەڵاتــی ناوەڕاســتدا تــا ئێســتا تـەواو گەڵاڵـە نەبـووە. ئێمـە دەزانیـن لـە سـەروەختی
هەڵبژاردنـــە ســـەرۆكایەتییەكەی ئەمریـــكادا دۆناڵـــد ترەمـــپ باســـی لـــە كۆتاییهێنـــان بـــە شـــەڕە بێكوتاییەكانــی ئــەم ناوچەیــە دەكــرد، كــە هێزەكانــی ئەمریـــكای تێـــوەگلاوە و پرســـیاری ئـــەوەی دەكـــرد، بۆچـــی ئەمریـــكا هێزەكانـــی لـــە جیهانـــدا بـــاو دەكاتـــەوە و چ دەســـتكەوتێك بەدەســـت دەهێنـــن و بۆچـــی ژیانیـــان دەخەنـــە مەترســـییەوە. لـــەم رووەوە ئــەو پتــر جەختــی لەســەر هــەردوو وڵاتــی عێــراق و ئەفغانســـتان دەكـــردەوە و بەڵێنـــی دا، ئـــەو شـــوێنانە جێبهێڵێــت. بــەڵام دەبینیــن ئــەوەی روویــداوە لــە دوو حاڵـــەت بـــەدەر نییـــە، یـــان ئەوەتـــا بۆچوونەكانـــی گـــۆڕاون، یـــان قەناعەتـــی پێكـــراوە كـــە ناكرێـــت
ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا دەســـتبەجێ بڕیـــاری كشـــانەوە و جێهێشـــتن بـــدات.

* زۆرجـــار دەگوترێـــت بەشـــێك لـــە هـــۆكاری قووڵبوونـەوە و ئاڵۆزبوونـی كێشـەكان لـەم ناوچەیـەدا دەگەڕێتـــەوە بـــۆ دەســـتێوەردان و دەستڕۆیشـــتوویی ویلایەتــە یەكگرتووەكانــی ئەمریــكا لــەم ناوچەیــەدا، بـــەڵام لـــە هەمـــان كاتـــدا ئـــەوە بـــەدی دەكرێـــت كـــە كاتێـــك ئەمریـــكا لـــەم ناوچەیـــە دەكشـــێتەوە، ئـــەوا كێشــەكان نــەك هــەر چارەســەر نابــن، بەڵكــو درێــژە دەكێشـــن و خراپتریـــش دەبـــن، ئێـــوە لـــەم روەوە چـــی دەڵێـــن ــەوە راســتە، لــە كاتــی كشــانەوەی هێزەكانــی ئەمریـــكا دۆخەكـــە خراپتـــر و ئاڵۆزتـــر دەبێـــت، بەتایبەتــی كــە ئێمــە دەتوانیــن ئامــاژە بــە ســووریا بكەیـــن كـــە ئـــەم حاڵەتـــە بـــە باشـــی بەرجەســـتە دەكات، واتـــە كاتێـــك ئەمریـــكا بڕیـــاری دا كـــە لـــە بارودۆخـــی ئـــەو وڵاتـــەوە تێوەنەگلێـــت، ئـــەوا بینیمـــان توركیـــا دەســـتێوەردانی كـــرد و رووســـیا دەستڕۆیشــتوویی خــۆی لــەو وڵاتــەدا زیاتــر كــردو بارودۆخەكـــەش خراپتـــر بـــوو، نـــەك باشـــتر.

* ئێــوە لــە وەڵامەكانتــدا ئاماژەتــان بــە شــەڕی ئەفغانسـتان كـرد، كـە بـاس لـەوە دەكرێـت شـەڕێكی درێژخایەنـــە و كۆتاییەكـــەی دیـــار نییـــە، ئایـــا دۆناڵـد ترەمـپ چ هەوڵێكـی داوە بـۆ كۆتاییهێنـان
بـــەو شـــەڕە، بەتایبەتـــی كـــە ئێســـتا گفتوگـــۆ لـــە نێـوان ئەمریـكا و بزوتنـەوەی تاڵیبانـی ئـەو وڵاتـەدا هەیــە؟

- مــن دەمەوێــت ئامــاژە بــەوە بكــەم كــە كاتێــك ســـەرۆك دۆناڵـــد ترەمـــپ لەگـــەڵ فەرمانـــدە ســـەربازییەكانی ســـوپای وڵاتەكەیـــدا لـــە بـــارەی ئەفغانســـتانەوە كۆبـــۆوە، پرســـیاری لـــێ كـــردن:
بۆچـی ئێمـە ناتوانیـن شـەڕی ئەفغانسـتان ببەینەوە؟ بـەڵام ئـەوان پێیـان راگەیانـد كـە ئامانـج لـە بوونـی هێزەكانـــی ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریـــكا بریتـی نییـە لـە بردنـەوەی شـەڕەكە، ئەویـش تـەواو تاســا و پرســیاری ئــەوەی كــرد: ئەگــەر ئامانجــی ئێمـــە بردنـــەوەی شـــەڕەكە نییـــە، ئیـــدی بۆچـــی ئـــەم شـــەڕە دەكەیـــن؟ كەواتـــە ئـــەو تێنەدەگەیشـــت ئایـــا دەقـــاودەق ئـــەو رێگاچـــارە و ســـتراتیژە چییـــە كـــە ســـوپای ئەمریـــكا لـــە ئەفغانســـتان پیـــادەی دەكات و دەیگرێتەبـــەر، چونكـــە پرســـیارەكە ئەوەیـــە ئایـــا ئامانـــج و مەبەســـتی هێزەكانـــی ئەمریـــكا لـــەو وڵاتـــەدا تێكشـــكاندنی بزووتنـــەوەی تاڵیبانـــە، یـــان هاوكاریكردنـــی كۆمەڵگـــەی ئەفغانییـــە بـــۆ ئەنجامدانـــی چاكســـازی، كـــە پێـــم وایـــە ئەگـــەر ئامانجەكـە تێكشـكاندنی بزوتنـەوەی تاڵیبـان بێـت، ئـەوا سـەرۆك دۆناڵـد ترەمـپ هـاوڕا دەبێـت لەگـەڵ
هێشـــتنە و ە ی هێزەكانـــدا. هەرچۆنێـــك بێـــت ســـەرۆك ترەمـــپ تـــەواوی هێزەكانـــی ئەمریـــكای نەكشـــاندۆتەوە، نـــە لـــە ئەفغانســـتان و نـــە لـــە عێراقیـــش.

* باشـــە هـــەر لـــە پەیوەنـــدی بـــە ناوچـــەی رۆژهەڵاتـی ناوەڕاسـتەوە، ئایـا بـەراورد بـەو كاتـەی كـە دەسـەڵاتی گرتەدەسـت، ئێسـتا دەتوانیـن ئامـاژە بـــە چ جیاوازییەكـــی سیاســـەتی ئێســـتای ســـەرۆك
ترەمـــپ بكەیـــن؟

- ئێمـــە دەتوانیـــن لـــەم روەوە بڵێیـــن كـــە ئـــەو سیاســەتەی كــە ئێســتا ئیــدارەی ســەرۆك ترەمــپ پیـــادەی دەكات، جیاوازییەكـــی زۆری نییـــە لـــەو
سیاســـەتەی لـــە كاتـــی گرتنەدەســـتی دەســـەڵاتدا پەیـــڕەوی دەكـــرد، هەرچەنـــدە دەكرێـــت لـــەم رووەوە ئامـــاژە بـــە هەڵوێســـتەكانی بكەیـــن لـــە ئاســـت ئیســـڕائیلدا كـــە پتـــر جیـــاوازن بـــە بـــەراورد بـــە
ئیـــدارەی پێـــش خـــۆی (ئیـــدارەی ســـەرۆك بـــاراك ئۆبامـــا) و تەنانـــەت ئیـــدارەی جـــۆرج بوشـــی كوڕیـش. كـە بینیمـان بڕیـاری دا بـە گواسـتنەوەی باڵیـۆزی ئەمریـكا لـە ئیسـڕائیل بـۆ قـودس، كەواتـە
هـــەروەك پێشـــتریش ئامـــاژەم پێكـــرد، سیاســـەتی ئیــدارەی ئەمریــكا فۆرمێكــی نەگــۆڕ و جێگیــری وەرنەگرتـــووە و دەكرێـــت بڵێـــم هێنـــدە جیاوازیـــش نییـــە وەك ئـــەوەی كـــە هەنـــدێ كـــەس خۆزگەیـــان
بـــۆ دەخواســـت. ئەگـــەر پوختـــی بكەمـــەوە، ئـــەوا پێــم وایــە بــە شــێوەیەكی گشــتی ســەرۆك ترەمــپ سیاســەتێكی واقیعبینانــەی گرتۆتەبــەر لــە ئاســت ئـــەم ناوچەیـــەدا.

* بـــەڵام هـــەروەك بـــەدی دەكرێـــت ئیـــدارەی ســـەرۆك ترەمـــپ زۆر جەخـــت لەســـەر بەرەنگاربوونـەوەی دەستڕۆیشـتوویی و رۆڵـی ئێـران
دەكات لـــە رۆژهەڵاتـــی ناوەڕاســـتدا، ئایـــا ئێـــوە چ هەڵســـەنگاندنێكتان بـــۆ سیاســـەت و بڕیارەكانـــی ئیـــدارەی ئەمریـــكا لـــە ئاســـت ئێرانـــدا هەیـــە؟

- پێـــم وایـــە گەورەتریـــن بڕیارێـــك كـــە ئیـــدارەی ترەمـپ گرتبێتیەبـەر لـە ئاسـت ئێرانـدا بریتـی بـوو لـــە بڕیـــاری كوشـــتنی قاســـم ســـولەیمانی، ئەمـــە لـە پـاڵ سـەپاندن، یـان مومارەسـەكردنی فشـارێكی گـــەورە و بڕیـــاری كشـــانەوە لـــە رێككەوتنـــی ئەتۆمـی لەگـەڵ ئێرانـدا. كـە پێـم وایـە بڕیارێكـی بـاش بـوو، چونكـە بـە تێڕوانینـی سـەرۆك ترەمـپ كـــە (مـــن و زۆرێـــك لـــە ئەمریكیـــەكان هاوڕایـــن لەگەڵیـــدا) رێككەوتنێكـــی خـــراپ بـــوو، ئێرانیـــش هەرگیـــز نیـــازی ئـــەوەی نەبـــووە پێـــوەی پابەنـــد بێــت.
لــەم روانگەیــەوە مــن ئەمــە بــە هەنگاوێكــی ئەرێنـــی لێـــك دەدەمـــەوە لەلایـــەن ئەمریـــكاوە لـــەئاسـت ئێرانـدا، هەروەهـا دەمەوێـت ئـەوەش بڵێـم كـەمـــن هیـــوادارم دوای كوشـــتنی ســـولەیمانی ئێـــران هەمـــان سیاســـەتی ســـاڵانی پێشـــوو درێـــژە پـــێ نـــەدات.

* یەكێـــك لـــەو ئامرازانـــەی ئیـــدارەی ســـەرۆك دۆناڵـــد ترەمـــپ بـــۆ دروســـتكردنی فشـــار و ناچاركردنـــی دۆســـت و نەیارەكانـــی بـــەكاری دەهێنێـــت، بریتییـــە لـــە ســـزا و رێـــكاری ئابـــووری و دارایــی، كــە لــەم رووەوە قورســترین و ســەختترین سـزای بەسـەر ئێرانـدا سـەپاندووە، پرسـیارەكە ئەوەیـە ئایـا ئـەم سـزایانە بوونەتەهـۆی بەدەسـتهێنانی ئـەو دەرئەنجامـــەی كـــە ئەمریـــكا دەویســـت؟

- ئــەوەی پەیوەســت بێــت بــە ئێرانــەوە ئــەوا ســزا و فشـــارە ئابوورییـــەكان پاڵەپەســـتۆیەكی زۆریـــان لەســـەر حكومەتـــی ئـــەو وڵاتـــە دروســـت كـــردووە، كـە لـە ئێسـتادا و لەنێـو خەڵكـی ئێرانـــدا ناڕەزاییەتیەكـــی زۆر لـــە ئاســـت ئـــەم حكومەتـــەدا هەیـــە هــەم لەســەر ئاســتی ئابــووری، هـــەم لەســـەر ئاســـتی سیاســـیش، كەواتـــە ســـزا ئابوورییـــەكان بوونەتەهـــۆی ئـــەوەی ئێــران هەســت بــە نائومێــدی بــكات، ئــەوان پێیــان وابــوو ئەگــەر بتوانــن دەســت بەســەر باڵیۆزخانــەی ئەمریـــكا لـــە عێراقـــدا بگـــرن و كەســـانێك بكەنـــە بارمتـــە و خەڵكانێكـــی دیكـــە بكـــوژن، ئـــەوا ئەمـــە رێگایـــەك دەبێـــت بـــۆ بەرەنگاربوونـــەوە و
بەرپەرچدانـەوەی ئەمریـكا، بـەڵام هـەروەك بینیمـان ئـــەم هەوڵـــە شكســـتی هێنـــا. ئەگـــەر پرســـیاری ئـــەوەش بكرێـــت ئایـــا ئێـــران چـــی كـــردووە وەك كردارێكـــی تۆڵەســـەندنەوە، ئـــەوا دەتوانیـــن بڵێیـــن
كارێكـــی ئەوتـــۆی نەكـــردووە، راســـتە هەنـــدێ بنكــەی لــە عێراقــدا بۆردومــان كــرد، بــەڵام هیــچ كوژراوێكـــی لـــێ نەكەوتـــەوە. هەرچەنـــدە رەنگـــە
ئێـران پلانێكـی گەورەتـری هەبێـت بـۆ تۆڵەكردنـەوە كـە ئێمـە ناتوانیـن لـە ئێسـتادا ئەمـە یەكلابكەینـەوە كـــە ئایـــا پلانێكـــی لـــەم جـــۆرە هەیـــە یـــان نـــا.

* هەنـــدێ لـــە شـــرۆڤەكاران بـــاس لـــەوە دەكـــەن كـــە ئـــەم پەرەســـەندنانەی ئـــەم دواییـــەی نێـــوان ویلایەتـە یەكگرتووەكانـی ئەمریـكا و ئێـران بوونەتـە هـــۆی ئـــەوەی ئێـــران ســـڵ بكاتـــەوە و چیتـــر وەك
رابـردوو دەسـتی واڵا نەبێـت بـۆ بـرەودان بـە رۆڵ و دەستڕۆیشـتوویی خـۆی لـەم ناوچەیـەدا، تێڕوانینـی ئێــوە لــەم بارەیــەوە چییــە؟

- بــە دڵنیاییــەوە بڕیــاری كوشــتنی ســولەیمانی و جێبەجێكردنـــی بڕیارەكـــە لـــە چوارچێـــوەی هەڵكشـاندنی فشـارەكانی سـەر ئێـران بـوو، ئێسـتاش نازانیــن ئایــا كەســی دیكــە لــە لیســتەكەدا هەیــە، یـــان نـــا، بـــەڵام ئـــەوەی بـــەدی دەكرێـــت، ئەمریـــكا فشـــار و ســـزاكانی كـــەم نەكردۆتـــەوە. هەروەهـــا ئەگـــەر جێگرەوەكـــەی قاســـم ســـولەیمانی كارێكـــی ئیســـتفزازی بەرامبـــەر ویلایەتـــە یەكگرتووەكانـــی ئەمریــكا ئەنجــام بــدات، ئــەوا بــۆی هەیــە هەمــان كـردار لـە دژی ئەویـش بگیرێتەبـەر، كەواتـە ئەگـەر وەڵامـی پرسـیارەكەتان بدەمـەوە ئـەوا پێـم وایـە لـەم سـاتەوەختەدا ئێـران پتـر لـە بـاری بەرگریدایـە، نـەك هێرشـــبردن.
Top