مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار بۆ گوڵان: دەمانەوێت گەشتیاران لەناو گوندەكان بمێننەوە و پشوو بدەن بەوەش داهاتێكی دیكە بۆ گوندەكان پەیدا دەبێت

مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار بۆ گوڵان: دەمانەوێت گەشتیاران لەناو گوندەكان بمێننەوە و پشوو بدەن بەوەش داهاتێكی دیكە بۆ گوندەكان پەیدا دەبێت
گرنگیـدان بـە ئاسـەوار و كەرتـی گەشـتوگوزار، یەكێكـە لـە بنەماكانـی بەهێزكردنـی ئابووریـی هـەر وڵاتێـك و پلانـی زۆریـش بـۆ سەرنجڕاكیشـانی گەشـتیاران دادەنرێـت، حكومەتـی هەرێمـی كوردسـتانیش لـــەم رووەوە كاری بەرچـــاوی كـــردووە، بـــەڵام سرووشـــتی كوردســـتان زۆر دڵڕقێنـــە و ئاسەوارەكانیشـــی بەرفراوانـــن و دەكرێـــت كاری زیاتریـــان لەســـەر بكرێـــت. گـــوڵان بـــۆ زانیاریـــی زیاتـــر لـــەو بـــوارەدا ئـــەم دیــدارەی لەگــەڵ مەولــەوی جەبــار ســەرۆكی دەســتەی گەشــتوگوزار ســازكرد.
* هـەروەك روونـە سـتراتیژیی سـەرەكیی حكومەتـی هەرێمــی كوردســتان بــۆ خۆبەدوورگرتــن لــە قەیرانــی دارایـــی و داڕشـــتنی بناغەیەكـــی پتـــەوی ئابـــووری، بریتییـــە لـــە جۆراوجۆركردنـــی ســـەرچاوەكانی داهـــات، كەرتـــی گەشـــتوگوزاریش دەتوانێـــت رۆڵێكـــی بەرچـــاو ببینێـت لـەم رووەوە، ئایـا چـۆن دەتوانـن بـۆ پیادەكـردن و جێبەجێكردنــی ئــەم ســتراتیژیەتە هــاوكار بــن؟
- ســـتراتیژیەتی ئێمـــە پاڵپشـــتە بـــە ســـتراتیژیەتی حكومـــەت بەگشـــتی و ئەویـــش بـــە شـــێوەیەكە كـــە كەرتـــی گەشـــتوگوزار بباتـــە پێشـــەوە تاوەكـــو بـــاری ئابووریـی هەرێمـی كوردسـتان باشـتر بێـت و دەرفەتـی
كار بـــۆ خەڵـــك بڕەخســـێت، بەمـــەش كاریگەریـــی ئەرێنـــی لەســـەر هەمـــوو جومگەكانـــی ژیـــان لـــە هەرێمـــی كوردســـتان دروســـت دەبێـــت. لـــە هەمـــوو جیهانــدا گەشــتوگوزار پیشەســازییەكی زۆر بەهێــزە و
ســاڵ لــەدوای ســاڵیش زیاتــر بەهێــز دەبێــت، ئەمــەش زیاتـــر دەگەڕێتـــەوە بـــۆ هۆكارەكانـــی گواســـتنەوە و گەیشـــتن، بەتایبەتـــی كـــە ئاڵوگـــۆڕی زانیـــاری زۆر ئاســـانتر بـــووە، لەلایەكـــی دیكـــەوە خەڵـــك دەیەوێـــت ســـەردانی هەمـــوو جێـــگاو كونجێكـــی دنیـــا بـــكات لـــە رێـــگای گەشـــتوگوزار، یـــان بـــۆ بەشـــداری لـــە دیـدار و كۆنفڕانـس و چالاكیـی جۆراوجـۆر، هـاوكات گەشـــتوگوزار بەرهەمێكـــی جـــوان و زۆر پاكـــی لـــێ بەرهــەم دێــت كــە خزمەتــی بــاری ئابووریــی هەمــوو وڵاتێـــك دەكات، ئێمـــەش وەك هەرێمـــی كوردســـتان لـــەم بەرهەمـــی گەشـــتوگوزارە بێبـــەش نیـــن. بەپێـــی ئـــەو ســـتراتیژیەی بـــۆ گەشـــتوگوزار داماننـــاوە لـــە ســـاڵی 2013كـــە تـــا ســـاڵی 2025بـــەردەوام دەبێـــت، لـــەم كەرتـــەوە دەتوانیـــن پشـــتیوانی بـــاری ئابووریـی هەرێمـی كوردسـتان بیـن، بێگومـان هەمـوو ســتراتیژیەكیش ماوەمــاوە پێویســتی بــە رێكخســتنەوە هەیـە، بـۆ دەستنیشـانكردن و چارەسـەری خاڵـە لاوازو بـێ هێـزەكان و ئـەو مەترسـییانەی لەسـەر ئـەو كەرتـە هەیـــە. ئێمـــەش ســـتراتیژیەتی گەشـــتوگوزارمان لـــە ســـاڵی 2019رێكخســـتۆتەوە و پلانـــی ()2020مـــان دانـــاوە، ماوەیـــەك پێـــش ئێســـتاش لـــە 2020/1/16دا لـــە كۆنفڕانســـێك بـــۆ خســـتنەڕووی گەشـــتوگوزارو شـوێنەوار بـە ئامادەبوونـی بەڕێـز وەزیـری شـارەوانی و
گەشـتوگوزارو پارێـزگای هەولێـر و لایەنـی پەیوەندیدار و ژمارەیەكـی زۆر لـە مامۆسـتایانی زانكـۆ و شـارەزا و پســـپۆڕانی بـــواری گەشـــتیاری، جەنابـــی وەزیـــری شـــارەوانی و گەشـــتوگوزاریش خـــۆی سەرپەرشـــتیی كارەكانـــی دەكـــرد و بەڵێنـــی دا لـــە ئایندەشـــدا پاڵپشـــت بێـــت بـــۆ ئـــەوەی بتوانیـــن پلانەكـــەی2020و سـتراتیژیەتەكەی گەشـتوگوزار سـەربخەین و جێبەجـێ بكرێـت، بـەڵام ئەمـەش پێویسـتی بـە پاڵپشـتی دارایـی و ئیمكانیاتــی حكومــەت هەیــە و بــۆ جێبەجێكردنــی پلانەكـــەش پێویســـتە ئـــەو بودجەیـــەی داواكـــراوە، بۆمـان تەرخـان بكرێـت. پلانـی 2020جەخـت لەسـەر چەنـــد لایەنێـــك دەكاتـــەوە، یەكـــەم: جەخـــت لەســـەر پەرەپێدانـــی گەشـــتوگوزاری گونـــدەكان دەكاتـــەوە، بـــۆ ئـــەو مەبەســـتە هـــەر پارێزگایەكـــی هەرێممـــان بەســەر چەنــد زۆنێــك دابــەش كــردووە و هــەر زۆنێــك كۆمەڵێـــك گونـــدی نزیـــك لەیەكتـــر لەخـــۆ دەگرێـــت و دیراســـەی بنەمـــای هـــەر زۆنێكمـــان كـــردووە، كـــە چـــی تێدایـــە و دەتوانیـــن چییـــان بـــۆ بكەیـــن بـــۆ پەرەپێـــدان و بووژانـــەوەی ئـــەو گوندانـــەی لـــە رووی گەشـتوگوزارەوە گرینگـن، مەبەسـتیش ئـەوە نییـە كـە گەشــتوگوزار ببێتــە جێگــرەوەی كەرتــی كشــتوكاڵی، بەڵكـــو لێـــرەدا ئێمـــە دەبینـــە پشـــتیوان و پاڵپشـــتی كەرتـــی كشـــتوكاڵی، بـــۆ نموونـــە: ئێمـــە لـــە رووی
هاتنــی گەشــتیارەوە بــازاڕ بــۆ بەرهەمــە دەســتییەكان و كشـــتوكاڵی و ئاژەڵدارییـــەكان دروســـت دەكەیـــن، ئــەوەش دەبێتــە هــۆی ئــەوەی بەرهەمەكانیــان باشــترو زۆرتـــر بفرۆشـــن، واتـــە دەمانەوێـــت گەشـــتیاران لەنـــاو گونــدەكان بمێننــەوە و پشــوو بــدەن، بــەوەش داهاتێكــی دیكـە بـۆ گونـدەكان پەیـدا دەبێـت، لەلایەكـی دیكـەوە ئەمـە دەبێتـە هۆكارێـك بـۆ رەخسـاندنی هەڵـی كار لـە
گونـدەكان و كەمكردنـەوەی كۆچـی گەنجـان بـۆ نـاو شـــارو دەرەوەی هەرێـــم، هـــاوكات دەمانەوێـــت كۆچـــی بەپێچەوانـــەش لـــە شـــارەوە بـــۆ گونـــد دروســـت بێـــت، بەتایبەتــی بەهــۆی ئــەو دەرفەتــی كارانــەی كــە لــە گونـــدەكان دروســـت دەبێـــت، ئەمـــەش دەبێتـــە یەكێـــك لــە بنەماكانــی بەهێزبوونــی زیاتــری بــاری ئابووریــی هەرێمـــی كوردســـتان و بارودۆخـــی گونـــدەكان لـــە رووی رۆشـنبیریی كۆمەڵایەتییـش زیاتـر بەرەوپێشـەوە دەچێـت، وەك ئـەو نموونـەی ئەمسـاڵ لـە پلانەكەمـان لــە وەرتــێ جێبەجێمــان كــرد، كــە جگــە لــە بەرهەمــی خۆیـــان بەرهەمـــی گوندەكانـــی دەوروبەریشـــی هـــەر
هەمــووی فرۆشــران. دووەم: لــە پلانەكەمانــدا جەخــت لـــە ســـەر رەخســـاندنی هەلـــی كار دەكەینـــەوە (هەلـــی كاری راســـتەوخۆ و هەلـــی كاری ناڕاســـتەوخۆ) لـــە كەرتـــی گەشـــتیاریدا و زیاتـــر گرنگـــی بـــە توانـــا مرۆییـەكان دەدەیـن، تاوەكـو گەنجانـی خۆمـان ئامـادە بــن لــەو كەرتــە كار بكــەن. ســێیەم: لــە پلانــی ســاڵی 2020دەمانەوێــت زیاتــر گرنگــی بــە بۆنــەكان بدەیــن و بــە شــێوەی جیــاواز لــە ســاڵانی رابــردوو كــە بۆنــە و یـــادەكان بكەینـــە فیســـتیڤاڵی گەشـــتوگوزاری، چونكـــە لـــە بۆنـــە و یـــادەكان گەشـــتیارێكی زۆر لـــە خـــوارو ناوەڕاســـتی عێـــراق و وڵاتانـــی دەوروبـــەر و
هەمـــوو جیهـــان روو لـــە هەرێمـــی كوردســـتان دەكـــەن، بۆیـە لـە كۆنفڕانسـەكەی خسـتنەڕووی گەشـتوگوزارو شـــوێنەوار پـــلان و ســـتراتیژیەتێكمان دانـــاوە كـــە لـــە نـەورۆزی سـاڵی 2020دا لـە فیسـتیڤاڵێكدا هەرێمـی كوردســتان بكەینــە ناوەندێكــی جیهانــی، چونكــە لــە زۆربـــەی وڵاتانـــی رۆژهەڵاتـــی ناوەڕاســـت یـــادی نـــەورۆز دەكەنـــەوە، هەوڵیـــش دەدەیـــن ئـــەو میللەتانـــە و كـــوردی توركیـــا و ئێرانیـــش لـــە یـــادی نـــەورۆزدا بێنـــە هەرێمـــی كوردســـتان، ئـــەم كارەش تەنیـــا كاری دەســـتەی گەشـــتوگوزار نییـــە، بەڵكـــو پێویســـتی بـــە پاڵپشـــتییەكی بەهێـــز هەیـــە لەلایـــەن هەمـــوو دامودەزگاكانـــی حكومەتـــی هەرێمـــی كوردســـتان، پێداگریشـــمان لەســـەر گەیاندنـــی خزمەتگوزارییـــەكان بـــە شـــوێنە گەشـــتوگوزارییەكان كـــردووە، لەســـەر قـــەرزی گەشـــتیارییش جەخـــت كراوەتـــەوە كـــە ئێمـــە هـــاوكارو پاڵپشـــتی خەڵكـــی گونـــدە دوورەدەســـتەكان بیـــن، بـــۆ ئـــەوەی بتوانـــن پـــڕۆژە گەشـــتیارییەكانیان جێبەجـــێ بكـــەن، بـــە مەرجێـــك بـــە شـــێوازێكی جـــوان و رێكوپێـك بێـت، هـاوكات ئەمسـاڵ لـە پلانەكانمانـدا
كارمـــان كـــردووە لـــە بـــواری شـــوێنەوار كـــە ببێتـــە یەكـــێ لـــە هۆكارەكانـــی راكێشـــانی گەشـــتیاران بـــۆ كوردســتان، چونكــە لــە هەرێمــی كوردســتان جێــگای مێژوویــی و شــوێنەواری زۆر گرنــگ و دیارمــان لــە ئاســتی جیهانــدا هەیــە و بودجەیەكــی بــاش داواكــراوە بـۆ دۆزینـەوە و پاراسـتن و نیشـاندانی شـوێنەوارەكانی هەرێمــی كوردســتان، كــە بــەم پلانــە گەشــتیار زیاتــر رادەكێشـــدرێت و مێـــژووی خۆشـــمان بـــە گەشـــتیاران دەناســـێنین.
* هەمیشـە جەخت لەسـەر پەرەپێدانی گەشـتوگوزار لــە هەرێمــی كوردســتان كــراوە، بــەڵام ئایــا تــا چەنــد ئـەم پەرەپێدانـە لـە ئاسـتی خواسـت و تمووحـی ئێـوەدا
بـووە؟
- لەســـاڵانی 2015و 2016و ســـەرەتای 2017 لەبـــواری گەشـــتوگوزار كێشـــەمان هەبـــوو، بـــەڵام لـــە كۆتایـی سـاڵی 2017و 2018و 2019كێشـەكان تـا ئاســـتێكی بــاش چارەســـەركران و كەرتـــی گەشـــتیاری
ســاڵ لــەدوای ســاڵ زیاتــر بەرەوەپێشــەوەچوو، چونكــە ئێمـە تەنیـا پـلان دانانێـن، بەڵكـو پێویسـتە پلانەكـە بـە كواڵیتییەكــی بــەرز جێبەجــێ بكەیــن، لەپاشــان دەبێــت هەڵســـەنگاندن بـــۆ كارەكـــە بكرێـــت تاوەكـــو بزانیـــن لـــە كــوێ خاڵــی لاواز و بێهێــز هەیــە، تاوەكــو لــە پلانــی سـاڵی پـاش خـۆی كارو پلانـی باشـتر رەچـاو بكرێـت. ئێمـــە مەزەندەمـــان دەكـــرد لـــە ســـاڵی 2019ســـێ
ملیــۆن و نیــو گەشــتیار ســەردانی هەرێــم بكــەن، ئــەو ژمارەیەشـی تێپەڕانـد و گەیشـتە سـێ ملیـۆن و حـەوت ســـەد هـــەزار كـــەس، بـــۆ ســـاڵی 2020یـــش پێشـــبینی دەكەیـــن بگاتـــە چـــوار ملیـــۆن گەشـــتیار، تمووحـــی ئێمـــەش تەنیـــا ژمـــارەی گەشـــتیار نییـــە، بەڵكـــو ئـــەو خەرجییەشـــە كـــە گەشـــتیاران دەیكـــەن، واتـــە خەرجـــی گەشـــتیار لـــە ژمـــارەی گەشـــتیار زۆر گرنگتـــرە، چونكــە ئــەو خەرجییــە وەك داهاتێــك كۆمەڵگەكەمــان ســـوودی لـــێ وەردەگرێـــت.
* بـــۆ دروســـتكردنی هەلـــی كار چیتـــان كـــردووە و
بەرنامەتـــان چییـــە؟
- ئێمـــە بیـــر لـــەوە دەكەینـــەوە كـــە هەلـــی كار بـــۆ
دەرچووانی كۆلێژو پەیمانگاكانی بەشـی گەشـتوگوزار
بڕەخســـێنین، بـــە هەمـــان شـــێوە هەوڵدەدەیـــن دەرفەتـــی
كار بـــۆ ئـــەو كەســـانەش بدۆزینـــەوە كـــە دەیانەوێـــت
لـــە بـــواری كەرتـــی گەشـــتیاری كار بكـــەن. هـــاوكات
پێویســـتە كاری جـــددی بـــۆ بەرزكردنـــەوەی توانـــا و
كارامەیــی دەرچووانــی كۆلێــژو پەیمانگاكانــی بەشــی
گەشـــتوگوزاری بكەیـــن، ســـەدان كەســـیش مەشـــق و
راهێنانیـــان پـــێ دەكەیـــن، بـــۆ ئـــەوەی ئامادەبـــن لـــەم
كەرتــە كار بكــەن، هەروەهــا كاراكردنــی رێنماییەكانــی
گەشـتیاری زۆر گرینگـە بـە شـێوازێك بێـت كـە مـەرج
بســـەپێنێت بـــە ســـەر بنكـــە گەشـــتیارییەكان بـــەوەی
كـــە دەرچووانـــی گەشـــتوگوزار وەربگـــرن. هەوڵدەدەیـــن
كـــە چـــۆن بتوانیـــن زانیـــاری كۆبكەینـــەوە لەســـەر
ئـــەو كەســـانەی كـــە دەیانەوێـــت دەرفەتـــی كاریـــان بـــۆ
بڕەخسـێنین كـە ئەمـەش بـە هاوكاریـی رێكخراوەكانـی
مەدەنــی لــە بــواری گەشــتوگوزار دەبێــت، ژمارەیــەك
لـــەو رێكخراونـــەش هاوكارمانـــن.
* چ پەیوەندیـی و هەماهەنگیەكتـان هەیـە لەگـەڵ
بەشـەكانی گەشـتیاری لـە زانكـۆ و پەیمانگاكەكانـدا؟
- لەگـــەڵ ژمارەیەكـــی زۆری مامۆســـتایانی
زانكـــۆ كـــە لـــە بەشـــەكانی گەشـــتوگوزارو ژینگـــە
و شـــوێنەوارن لـــە پەیوەندیـــی راســـتەوخۆداین و لـــە
پێشـــنیار و توێژینـــەوە و كۆنفڕانســـەكانی گەشـــتیاری
لەگەڵمـان بەشـداری دەكـەن و زۆربـەی جـار توێژینـەوە
و پلانیــان هەیــە و دەیخەنــەڕوو. هــەر بــۆ نموونــە لــەم
كۆنفڕانســـەی خســـتنەڕووی گەشـــتوگوزارو شـــوێنەوار
بـــۆ ســـاڵی 2020دوو مامۆســـتای زانكـــۆ بـــە دوو
بابەتـــی توێژینـــەوە لەگەڵمـــان بەشـــداربوون، هەروەهـــا
هـــەر قوتابییـــەك لـــە بـــواری گەشـــتیاریدا نامـــەی
ماســـتەر و دكتـــۆرا دەخوێنێـــت، ئێمـــە ســـەرچاوەی
ســـەرەكیی زانیاریـــی ئەوانیـــن و ئێمـــەش ســـوود لـــە
نامـــەو توێژینەوەكانیـــان وەردەگریـــن.
* ئـەو پـڕۆژە گەشـتیارییە گـەورە و سـتراتیژیییانە
چیـــن كـــە ئەنجامتـــان داون، یـــان ســـەرقاڵی
ئەنجامدانیانـــن؟
- ئێمـــە بەرنامـــەو پلانێكمـــان بـــۆ جێبەجێكردنـــی
چەندیـن پـڕۆژە هەیـە لـە مـاوەی 10سـاڵی داهاتـوو،
كـــە هەمـــوو ئـــەو پڕۆژانـــە بـــۆ دەســـتەی وەبەرهێنـــان
رەوانەكـــراون، 43پرۆژەیـــان تەنیـــا بـــۆ ســـاڵی 2020
بـووە، هەمـوو ئـەو پرۆژانـەش لەسـەر ئاسـتی هەرێمـی
كوردســـتان گـــەورەو ســـتراتیژین، بـــۆ جێبەجێكردنـــی
پلانـــە ستراتیژییەكانیشـــمان هەماهەنگیـــی بـــاش و
بەهێزمـــان لەگـــەڵ دەســـتەی وەبەرهێنانـــی هەرێمـــی
كوردســتان هەیــە، هیواداریــن بــە یەكــەوە بتوانیــن ئــەو
پرۆژانـە ببەینـە بـواری جێبەجێكـردن، تەواوبوونـی ئـەو
پـرۆژە گەشـتیارییانەش بـە دڵنیاییـەوە پاڵپشـتیەكی زۆر
بەهێــز دەبێــت بــۆ گەشــەكردنی كەرتــی گەشــتوگوزار
لـــە هەرێمـــی كوردســـتاندا.
* بـــۆ راكێشـــانی گەشـــتیاران لـــە زســـتاندا چ
بەرنامەیەكتـــان هەیـــە؟
- بەرنامـــەو پلانێـــك هەیـــە كـــە لـــە وەرزی زســـتان
جۆرەهـا فیسـتیڤال لـە هەرێمـی كوردسـتان سـاز بكرێـت،
لەوانـە خلیسـكانێی سـەر بەفـر و چالاكیـی موغامـەرە،
هـەر بۆیـە ئێسـتا لـەم وەرزی زسـتانە خەڵـك و گرووپـی
گەشـــتیاری لـــە وڵاتانـــی وەك هۆڵەنـــدا و ئوســـتڕالیا
و ئەمریـــكا و بەریتانیـــا و و بەتایبەتـــی وڵاتانـــی
عەرەبـــی روو لـــە هەرێمـــی كوردســـتان دەكـــەن و زیاتـــر
دەچنـــە ناوچـــە شـــاخاوییەكان، هـــەر بـــۆ نموونـــە رۆژی
2020/1/21لـە كاتژمێـر 10و15خولـەك تەنیـا لـە یـەك
دەروازی شـاری هەولێـر 20پـاس هاتوونەتـە ناوشـار كـە
ژمـــارەی گەشـــتیارەكانیان 750گەشـــتیار بـــوون.
* كوردســتان لــە رووی ئــاو و هــەوا و سرووشــتەوە
زۆر لەبـــار و گونجـــاوە بـــۆ بـــرەودان بـــە كەرتـــی
گەشـــتیاری، لـــەوەش گرنگتـــر میواندۆســـتی و
پێشـــوازیی خەڵكـــی كوردســـتانە لـــە گەشـــتیاران،
تـــا چەنـــد فاكتـــەری كولتـــووری لـــە بووژاندنـــەوە و
بەرەوپێشـــبردنی گەشـــتوگوزاردا رۆڵـــی هەبـــووە؟
- كولتـــوور و میواندۆســـتیی خەڵكـــی هەرێمـــی
كوردســـتان یەكێكـــە لـــەو هۆكارانـــەی كـــە وایكـــردووە
گەشـــتیار زیاتـــر روو لـــە هەرێمـــی كوردســـتان بكـــەن،
لێـــرەدا نموونەیەكـــی زینـــدووی ئـــەو میواندۆســـتییە
دەخەمـــەڕوو. لـــە مـــاوەی رابـــردوو گرووپێكـــی
گەشـــتیاریی هۆڵەنـــدی ســـەردانی یەكێـــك لـــە
گوندەكانــی هەرێمیــان كردبــوو، لــەو كاتــەی لــە نــاو
گوندەكـــە دەگـــەڕان بـــۆ ئاشـــنابوون بـــە كولتـــوورو
دابونەریــت و جوانیــی دیمەنــەكان، كاتــی نانخواردنــی
نێـوەڕۆ یەكێـك لـە پیاوەكانـی ئـەو گونـدە بـە گرووپـە
گەشـتیارییە هۆڵەندییەكـە دەڵێـت لـەم گونـدە دەرناچـن،
تاوەكـو نـان و خواردنـی نێـوەڕۆ لەگـەڵ ئێمـە نەخـۆن.
ئەمـــە وادەكات، ئـــەو گرووپـــە گەشـــتیارییە پـــاش
گەڕانەوەیــان بــۆ وڵاتەكەیــان بــاس لــەو میواندۆســتی
و كولتـــوورە بـــەرزو باڵایـــەی هەرێمـــی كوردســـتان
دەكـــەن. هەروەهـــا نموونەیەكـــی دیكـــە ســـەرۆكی
رێكخـــراوی گەشـــتیاریی عەرەبـــی لـــەو كاتـــەی كـــە
هەولێـر لـە سـاڵی 2014بـووە پایتەختـی گەشـتیاری،
ســەردانی دەســتەی گەشــتوگوزاری هەرێمــی كــرد و
بـە یەكـەوە چووینـە نـاو بـازاڕی هەولێـر و لـە یەكێـك
لـــە شـــەقامەكان ســـەرۆكی رێكخـــراوی گەشـــتیاریی
عەرەبـــی داوای لـــە پیاوێكـــی بەتەمـــەن كـــرد كـــە
جلوبەرگـــی كـــوردی پۆشـــیبوو، وێنەیەكـــی لەگـــەڵ
بگرێــت، لەپاشــان ســەرۆكی رێكخــراوی گەشــتیاریی
عەرەبــی كــە جلوبەرگــی عەرەبــی پۆشــیبوو، كاتێــك
گەڕایـەوە لای مـن، وتـی: وڵاتـی ئێـوە یەكـەم وڵاتـە
بــۆ گەشــتیاری، چونكــە كاتێــك وێنــەم لەگــەڵ ئــەو
پیـــاوە كـــوردە بەتەمەنـــە گـــرت، بـــە پێكەنێنێكـــی زۆر
میواندۆســـتانەوە وتـــی فەرمـــوو بـــا وێنەكـــە بگریـــن
و مـــن مەمنوونـــت دەبـــم، ئـــەوە بەرزتریـــن رەوشـــت و
میواندۆســـتییە كـــە لـــەلای ئێـــوە هەیـــە و لـــە زۆر
وڵاتانـــی دنیـــادا ئەمـــە نییـــە
Top