راوێژكارى پێنتاگۆن (بۆ گولاَن): به‌ئێستاى عێراق گه‌شبین نیم
June 1, 2010
دیمانەی تایبەت
مایكڵ نایت له چه‌ند دێرِێكدا:- (مایكڵ نایت) گه‌وره تۆژه‌ر له ئه‌نستتیۆتی "واشنتۆن بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست "پسپۆر و تایبه‌تمه‌نده له‌سه‌ر كاروباره‌كانی سه‌ربازی و ئاسایشی عێراق و ئێران و یه‌مه‌ن و ولاَتانی كه‌نداو.-(مایكل نایت) به شێوه‌یه‌كی چرِو فراوان سه‌ردانی عێراق و ولاَتانی كه‌نداوی كردووه و زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ئاسایش توێژینه‌وه ده‌كات و بابه‌ته‌كانى له ئاژانسه سه‌ره‌كییه‌كانی میدیاكان بلاَوده‌كاته‌وه. -(مایكڵ نایت) سه‌رۆكی شانه‌ی شرۆڤه‌وانان و هه‌ڵسه‌نگێره‌نانی عێراق له "گرووپی ئۆلیڤ"، ى تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر پرسه‌كانى ئاسایش .-هه‌ڵسورِێنه‌ر و به‌رِێوه‌بردنی كاروباره‌كانی تیمه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له عێراق له ئه‌ستۆ گرتووه‌و.هه‌ر له سه‌ره‌تاتى رووخانى رژێمى پێشووى عێراقیشه‌وه‌و، له هه‌ردوو پرۆگرامى تیمه‌كانی بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان و تیمه‌كانی سسته‌می تۆپۆگرافییه‌تی مرۆیی له عێراقدا كاریكردووه.-مایكل نایت راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاشه، بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر شه‌رِى كه‌نداو ئۆپه‌راسیۆنى ئازادى عێراق ئه‌نجامداوه هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كانى به‌و ئاراستیه‌ن ئایا ئه‌مه‌ریكا له‌م شه‌رِانه چ وانه و په‌ندێك فێربووه، ئێستاش سه‌رقاڵى توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ى كه‌نداو له داهاتوودا.كاره‌كانی (مایكڵ نایت) له كتێبخانه‌كان:"كه‌ركوك له گواستنه‌وه: بونیاتنانی متمانه‌یی له باكووری عێراق" نیسانی 2010."سیاسه‌ته هه‌رێمییه‌كان له عێراق: په‌رتبوون یان هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی نوێ؟" نیسانی 2008."بێده‌نگی پێش ره‌شه‌با: ئه‌زموونی به‌ریتانیا له باشووری عێراق" شوباتی 2007."ئاوه شڵه‌قاوه‌كان: هاوكاریی ئاسایشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-ی داهاتووی له كه‌نداوی فارسی" ئایاری 2006."ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراق و عێراقی نوێ: دووربینی و پێشبینكردن" ئوكتۆبه‌ری 2004."چاودێریی سیاسی / چاودێریی ئاشتی"."هه‌موو كه‌س و هیچ كه‌س: عێراق به‌ره‌و ئارِاسته‌ی حكومه‌تیكی یه‌كگرتوو هه‌نگاو ده‌نێت" 26ی ئایاری 2010."دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئه‌گه‌ری دیموكراسیه‌تێكی جێگیر له عێراق" 5ی ئایاری 2010."به‌هێزكردنی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری یه‌مه‌نی: ته‌حه‌دداكان و تێرِوانینه سیاسییه‌كان" 6ی كانوونی دووه‌می 2010.گۆرِینی هاوسه‌نگیی سوپای ترادشناڵ له كه‌نداو" 14ی سیپته‌مبه‌ری 2009."دانانی رێكه‌وتنی ئه‌منی عێراقی بۆ ده‌نگدان: مه‌ترسییه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان" 24ی ئابی 2009."وه‌رزی به‌هار بۆ ئێران" 6ی ئایاری 2010.گه‌وره تۆژه‌رى ئامۆژگاى واشنتۆن بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌لاَتى نزیك و راوێژكارى پێنتاگۆن بۆ پرسه‌كانى عێراق و ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو، یه‌كێكه له‌و تۆژه‌ره بالاَیانه‌ى كه‌له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌و بابه‌ته‌كانى له ئاستێكى به‌رز له‌به‌رچاو ده‌گیرێن، پرۆفیسۆر نایت پسپۆر‌و تایبه‌تمه‌ندیشه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و له‌نزیكه‌وه چاودێرى به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون و گۆرِانكارییه‌كانى ده‌كات, سه‌باره‌ت به بارودۆخى سیاسیى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ى چاوه‌رِێى ده‌كرێن له دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا رووبده‌ن، به‌پێویستمانزانى گفتوگۆیه‌كى راشكاوانه له‌گه‌ڵ راوێژكارى پێنتاگۆن بۆ كاروبارى عێراق ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه‌ى له‌م دیمانه‌یه‌دا پێویسته به‌خوێنه‌رانى گولاَنى رابگه‌یه‌نین ئه‌وه‌یه ئه‌م دیمانه‌یه رۆژى سێ شه‌مه 15/6/2010 له‌گه‌ڵ به‌رِێزى ئه‌نجامدراوه‌و پێش ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆك بارزانى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له نێوان حكومه‌تى فه‌ره‌نسا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئیمزا بكات, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌رێز مایكل نایت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌تى هه‌رێمى نه‌یتوانیوه بێجگه له كۆریا ولاَتانى پێشكه‌تووى دیكه قه‌ناعه‌ت پێبكات بێنه كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن ،هه‌ربۆیه كاتێك خوێنه‌رانى گولاَن ئه‌م دیمانه‌یه ده‌خوێننه‌وه، پێویسته پێشتر بزانن كه ئه‌م دیمانه‌یه پێش ئیمزاكردنى ئه‌و یادداشتنامه‌یه كراوه، بۆیه له دیمانه‌كه ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌قى دیمانه‌كه‌ى راوێژكارى پێنتاگۆنه بۆ گولاَن :
* زۆربه‌ی چاودێران و پسپۆران پێیان وایه كه له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، نه‌خشه‌ی جیۆپۆلۆتیكی ناوچه‌كه گۆرِانكاریی به‌سه‌ردا دێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هێزه هه‌رێمییه‌كان دووباره رێك ده‌خرێنه‌وه. ئایا تۆ پێتوایه له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، توركیا ببێته سۆپه‌ر پاوه‌رێكى ئیقلیمى ؟
- نه‌خێر، من له‌و برِوایه‌دا نیم وا بێت، من پێموایه كه ژماره‌یه‌ك له ولاَتانی به‌هێز بوونیان ده‌بێت له ناوچه‌كه. هه‌روه‌كو ئاشكرایه توركیا هه‌وڵده‌دات رۆڵێكی ئاكتیفتر و كاریگه‌رتر و بونیاتنه‌ر له عێراقدا بگێرِێت. ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵییه كه ده‌بینین حكومه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ حاڵی حازر و هه‌روه‌كو ئاشكرایه توركیا له‌لایه‌نی خۆیه‌وه هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات و رۆڵێكی به‌نرخ ده‌گێرِێت له ره‌وشی سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستانى عێراق،به‌لاَم ئێرانیش به‌هێزێكی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا داده‌نرێت. پێموایه دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ،عێراقیش ده‌بێت به خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز و ده‌بێت به یه‌كێك له هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه له هه‌ڵسورِاندنی سیاسه‌ته هه‌رێمییه‌كان. هه‌ر بۆیه پێموایه كه ناوچه‌كه بالاَنسی راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه، هه‌ر یه‌ك له ئێران و عێراق و توركیا ده‌بن به ولاَتێكی زلهێز له ناوچه‌كه و هه‌ر یه‌كێكیان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرِێت.
* به‌م دواییانه توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تێوه‌گلاو زۆربه‌ی ولاَتانی ئیسلامی تا راده‌یه‌ك پشتگیریی ده‌كه‌ن. ئایا تاچه‌ند ئه‌م باره توركیا ده‌كات به براگه‌وره‌ی ناوچه‌كه؟
- به‌رِای من ئه‌و شته مه‌حاڵه كه ولاَتێك له‌سه‌ر ولاَتانی دیكه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست بالاَ ده‌ست بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ولاَتێكی عه‌ره‌بی رازی نییه بكه‌وێته ژێر كۆنترِۆڵی توركیا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكارێكى گرنگ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه جیاوازیی كولتوری هه‌یه. له‌مه‌ش زیاتر من پێموایه، ته‌نانه‌ت هیچ ولاَتێكی عه‌ره‌بیش رازی نابێت له‌لایه‌ن ولاَتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه دسه‌لاَتی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه كه ده‌بینین زۆر زه‌حمه‌ته هێزێكی عه‌ره‌بیی ئاشتیپارێز بتوانێت له ولاَتێكی عه‌ره‌بیی دیكه‌دا كاربكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان رازی نین له‌لایه‌نی ولاَتی عه‌ره‌بیی دیكه‌وه ولاَته‌كانیان داگیربكرێت. لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست شوێنێكه تیایدا هه‌موو ولاَته‌كان ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونیان هه‌یه. بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه توركیا ببێت به‌خاوه‌ن كاریگه‌رییه‌كی به‌هێز، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌یه‌ك كه پرِه له ولاَتانی به‌هێز، وه‌كو ئێران و عێراق، روودانی ئه‌و شته مه‌حاڵه. عێراق بۆ سالاَنێكى دوور و درێژ، به‌هۆی داهاتی نه‌وت و خه‌سڵه‌تى عێراقییه‌كانه‌وه، ولاَتێكی زۆر به‌هێز بوو، كه‌من واى ده‌بینم له داهاتووشدا ئه‌و خه‌سڵه‌تانه دووباره بۆ عێراق ده‌گه‌رِێنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌داهاتوودا هه‌رێمى كوردستانیش له عێراقدا زۆر به‌هێز ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێران ولاَتێكه ئێستا سه‌رقاڵه به پیتاندنی یۆرانیۆم ، ئه‌مه‌ش واته ئێرانیش ده‌بێته ولاَتێكی به‌هێز و هه‌رگیز رازی نابێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی توركیا. به‌و شێوه‌یه، له ناوچه‌كه‌دا ته‌نیا سێ ولاَتی زلهێز بوونیان هه‌یه، توركیا و ئێران و عێراق. به‌لاَم توركیا هه‌رگیز پێی ناكرێ له جیهانی عه‌ره‌بیدا رابه‌رایه‌تیی ناوچه‌كه بكات، ئه‌و شته هه‌ر له‌ساڵی 1914ه‌وه كۆتایی هاتووه.
* ئه‌گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه بۆ عێراق و سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان بپرسین، بێگومان ئێستا هه‌رێمی كوردستان به به‌شه ئارامه‌كه‌ی عێراق ناوده‌بردرێت ، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت پێوه‌ندییه ئیقلمییه‌كان و پێوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌رێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رِێوه‌بچێت. ئایا به‌رِای تۆ تاچه‌ند هه‌رێمی كوردستان گرنگه له‌باره‌ی پێوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ عێراق؟
- له‌رِووی ئارامی و ئاسایشه‌وه هه‌رێمی كوردستان زۆر باشتره له پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌لاَم من پێموایه كه لێره‌دا كێشه‌یه‌ك هه‌یه، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی بزنسی نێوده‌وڵه‌تی هێشتا له به‌غدا-یه و تاكو ئێستاش خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه له‌وێ. به‌رِای من پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی بزنسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردنێك بكات له‌نێوانی به‌غدا و هه‌ولێر، به‌لاَم تاكو ئێستاش هه‌ر به‌غدای هه‌ڵبژاردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌غدا هێز و ده‌سه‌لاَت هه‌یه. بۆیه وێرِاى نائارامى به‌غداش هه‌موو بزنسه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ماونه‌ته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر ئۆفیسه‌كانیان دابمه‌زرێنن ده‌رِۆن له ولاَتانێك وه‌كو ئه‌رده‌ن و كوێت كاره‌كانیان به‌رِێوه‌ده‌بن. بۆ ئه‌وان زۆر ئاسانتر ده‌بێت و كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌رِێوه ده‌چێت ئه‌گه‌ر بێت و ئۆفیسه‌كانیان له شاری هه‌ولێر بكه‌نه‌وه، به‌لاَم له‌بری ئه‌وه پێیان باشتره له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بمێننه‌وه نه‌ك بێن بۆ هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێ حكومه‌تی به‌غدا له خۆیان برِه‌نجێنن. هه‌ربۆیه ئه‌وان ده‌توانن برِیاربده‌ن و له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان جێگیربن. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ لارییه‌كی نییه و هه‌میشه باوه‌شی كردۆته‌وه بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان و بزنسكاران و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان، هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتوو بووه له راكێشانی سه‌رنجی كۆریا بۆ كوردستان، به‌لاَم تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه كۆمپانیاكانی ولاَتانی رۆژئاوا بۆ هه‌رێمه‌كه‌ی راكێشێت. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی زۆر گرنگه له‌بواری بزنس بۆ ولاَتانی كه‌نداو و توركیا و ئێران و ناوچه‌كانی دیكه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی زۆر گرنگه بۆ كۆمپانیا بچووكه‌كانی نه‌وت بۆ هاتنه ژووره‌وه بۆ بازارِی عێراق، له‌وانه‌یه كۆمپانیا بچووكه‌كانی نه‌وت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نه‌رِه‌خسێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵى به‌غدا گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت وه‌ربگرن، به‌لاَم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جۆره كرانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی بوونی به سه‌نته‌رێكی ئابووری. به‌رِای من حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه نییه بۆ گه‌وره كۆمپانیاكانی ولاَتانی رۆژئاوا كه ده‌یانه‌وێ بۆ عێراق بێن. هه‌ر بۆیه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له راكێشانی گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان بۆ خۆی، له لایه‌نێكی دیكه‌شه‌وه گه‌وره كۆمپانیاكانی رۆژئاوا بۆ به‌غدا-ش نارِۆن به هۆی ناله‌باری ره‌وشی ئارامی و ئاسایش، كه ئێستا پله به پله روو له باشتر ده‌كات.
* سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ناوخۆیی، ده‌بینین سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كان رۆڵێكی گرنگ له پرِۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا ده‌گێرِن. ئایا تۆ رِات چییه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ناوخۆیی كوردستان؟
- به‌ڵێ دروسته، شتێكی نایابه كه ده‌بینین پارته سیاسییه كورده‌كان رۆڵێكی گه‌وره له حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌گێرِن. هه‌ڵبه‌ته هه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی كوردی له حكومه‌تی عێراقی فاكته‌رێكی زۆر گرنگه و یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له سه‌قامگیریی عێراق. هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی هانده‌ر و گرنگه ئه‌گه‌ر بێت و (جه‌لال تاڵه‌بانی) دووباره ده‌ستنیشان بكرێته‌وه وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌رۆك كۆمار له عێراق بووه به پۆستێكی ره‌مزی و ده‌سه‌لاَته‌كانی سنوورداره و ده‌سه‌لاَتی یاسادانانی نییه. هه‌ر بۆیه، كاتێك كه رۆڵی سه‌رۆك كۆمار رۆڵێكی ره‌مزی بێت، هه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و به‌رِێز و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی وه‌كو (جه‌لال تاڵه‌بانی) پێویسته. (جه‌لال تاڵه‌بانی) توانای هه‌یه له به‌خشینی كێش و سه‌نگ بۆ رۆڵی سه‌رۆك كۆمار. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆڵی سه‌رۆك كۆمار خاوه‌ن ده‌سه‌لاَتێكی ئه‌وتۆش نه‌بێت، به‌لاَم بێگومان توانای باش و ته‌واوی هه‌یه له گونجاندنی هاوولاَتییه كورده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و كۆكردنه‌وه‌یان بۆئه‌وه‌ی بتوانن له حكومه‌تی فیدراڵ رۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ر بگێرِن. هه‌روه‌ها من پێموایه كه هه‌وڵدانی كورده‌كان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێ له وه‌زارته گرنگه‌كان پێویسته، به‌رِای من وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ڵبژاردنێكی زۆر باشه، زۆر گرنگه كه‌سایه‌تییه‌كی كورد پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته كاریگه‌ر ده‌بێت له‌باره‌ی كێشه‌كانی دابه‌شكردنی داهاته‌كان.
* سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا ده‌بینین گرنگییه‌كی زۆر به به‌رِێز بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌درێت و رێزێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌گیرێت، كه به‌م دواییانه‌دا به فه‌رمی بانگهێشتكرا بۆ ئه‌م ولاَتانه. ئایا تا چه‌ند ئه‌م بایه‌خه به سه‌رۆك بارزانی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵوێستی كورد له‌باره‌ی پرِۆسه‌ی سیاسی له عێراق؟
- من پێموایه كه هه‌ندێ له ولاَته‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هاوكاریكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و (یۆنامی - UNAMI) له بایه‌خدان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رووی ئه‌و ولاَتانه‌ش توركیا-یه. هه‌ندێ له كۆمپانیاكانی توركیا له هه‌رێم كارده‌كه‌ن و رۆڵێكی بونیاتنه‌ر ده‌گێرِن، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ له ناوچه‌كه‌دا په‌ره به كاریگه‌ری و پێوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن له‌رێگای به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له عێراقدا، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی پیاده‌كردنى سیاسه‌تێكى هێمن و سه‌قامگیرى بارودۆخه‌كه و تێكه‌ڵبوونی ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تی له‌نێوانی هه‌ردوولا ( توركیا و هه‌رێمى كوردستان، توركیا و عێراق).
* ئه‌مرِۆ كوردستان ئه‌زموونی دیموكراسیی هه‌یه و بره‌وی پێ ده‌دات، به‌رِای تۆ ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاریی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ن، ئایا پێت وانییه كه هه‌رێمی كوردستان ببێت به نموونه‌یه‌ك بۆ عێراق و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست؟
- به‌رِای من هه‌ڵكشانی بواری وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌وتنی ئابوورییه‌كی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ به‌مایه‌ی درووستبوونی پرِۆسه‌یه‌كی دیموكراسیی گشتگیر و سه‌رهه‌ڵدانی كێبرِكێیه‌كی زیاتر له‌ناو هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مرِۆ پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزن، به‌لاَم پێویسته له هه‌رێمی كوردستان كێبرِكێیه‌كی عادیلانه‌تر و ره‌واتر بوونی هه‌بێت. له‌لایه‌نێكی دیكه‌وه و وه‌كو نموونه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر بێت و له ولاَتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لاَت برِوانین، له سه‌رده‌می "،ده‌بینین ئابووریی ئازاد و ئابووریی كراوه ده‌رفه‌تی زیاتری فه‌راهه‌مكرد و رێگه‌ی زیاتر خۆشكرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیروبۆچوونی دیموكراسییانه. هه‌ر بۆیه پێویسته ته‌نیا هیوای ئه‌وه‌نده بخوازین كه وه‌به‌رهێنانێكی چرِ و ئابوورییه‌كی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رِێوه‌بچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی من پێموایه كه ئه‌و فاكته‌رانه ده‌رگاكان ده‌كه‌نه‌وه له‌پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئازادیی سیاسی.پێشتر‌و له سالاَنی رابردوو بارودۆخی عێراق زۆر خراپ بوو، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی باشتر بوو ئه‌و كاته هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌ك بوو بۆ عێراقی فیدراڵ. له‌لایه‌نێكی دیكه‌وه و له‌رووی ئاسایشه‌وه، هه‌ندێ له پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق نائارامتر و ناسه‌قامگیرترن و له‌و رووه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان ئارام و سه‌قامگیره. بۆیه من پێموایه كه ده‌كرێ هه‌ردووك له عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان له یه‌كتری فێربن. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخ و سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی برِوانێت و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه تا چه‌ند له‌رِووی پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنه‌وه پێویسته هه‌نگاوى زیاتر هه‌ڵبگرێت.
* له هاوكێشه‌ی سیاسی‌دا و پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئایا داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و داهاتووی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چۆن ده‌بینیت؟ ئایا تۆ گه‌شبینی و له‌و برِوایه‌دای كه عێراقییه‌كان بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتنێك و بوه‌ستنه سه‌ر پێ؟ ئێمه به‌دواداچوون له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانتمان كردووه‌و ده‌بینین له‌باره‌ی عێراق زۆر ره‌شبینی. ئایا رات چییه به‌رامبه‌ر داهاتوویی عێراق و تۆ له‌و برِوایه‌دای عێراقییه‌كان بتوانن به‌خۆیان برِیار له‌سه‌ر ئاینده‌یان بده‌ن؟
- من له باره‌ی عێراقه‌وه زۆر گه‌شبین نیم، هه‌ر له ساڵی 2003ه‌وه ره‌شبینم. به‌لاَم به‌رِای من ئه‌و شته‌ی كه ئه‌مرِۆ گرنگه ئه‌وه‌یه كه عێراق ئازاده‌و زۆربه‌ی كێشه هه‌ره گه‌وره‌كان بوونی نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق رۆژی سه‌ختی بینیوه‌و مه‌ینه‌تیی چێشتووه، به‌تایبه‌تی له سالاَنی 2006- تاكو 2008. له‌رِاستیدا من نامه‌وێ عێراق به دابه‌شكراوی ببینم، حه‌ز ده‌كه‌م عێراق ببینم وه‌كو به‌هێزترین ولاَت له ناوچه‌كه، كه سه‌ركه‌وتووترین و باشترین و پێشكه‌وتووترین ولاَت بێت، هه‌روه‌ها حه‌زده‌كه‌م عێراق ببێت به نموونه‌یه‌ك بۆ ته‌واوی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست. بۆیه هه‌ر كاتێك كه له‌باره‌ی عێراق ده‌نووسم، هه‌میشه هزرێك له مێشكمدا هه‌یه كه عێراق ده‌وڵه‌مه‌ندترین ولاَتانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاسته له‌رووی خاوه‌ندێتیی بۆ ئه‌گه‌ر و ئیمكانیات و تواناكان. هه‌ر بۆیه، من پێموایه كه زۆر گرنگه ئه‌ركه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی درووست جێبه‌جێ بكرێن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها من له 20 ساڵی داهاتووی عێراقدا زۆر گه‌شبینم. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌رِای من پێش كشانه‌وه‌یان پێویسته ده‌ستێكی دۆستانه بۆ عێراق درێژبكه‌ن، له‌پێناوی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی عێراق و عێراقییه‌كان بۆئه‌وه‌ی بتوانن حكومه‌ته‌كه‌یان پێكبهێنن، هه‌روه‌ها بره‌و به هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی ئابووری و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ئاسایش. به‌لاَم من له‌و برِوایه‌دام كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ئاگایه له‌وه‌ی كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر عێراق درووستده‌كات و زۆر له‌وه دڵنیام كه ئه‌مه‌ریكا شتێك ناكات كه ببێت به‌مایه‌ی دۆرِاندنی. هه‌ر بۆیه، ئێستا ئێمه له‌و خاڵه‌ین كه ده‌وڵه‌تی عێراقی دووباره پێكبهێنینه‌وه،. هه‌ر بۆیه، من گه‌شبینم كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا عێراق ده‌بێت به ولاَتێكی زلهێزی هه‌رێمی، ولاَتێك كه جیاوازده‌بێت له هه‌موو ولاَتانی ناوچه‌كه، عێراق ده‌بێت به ولاَتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌پارتی سیاسی، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پرِۆسه‌ی دیموكراسی و په‌روه‌رده و مافه‌كانی مرۆڤ، زیاتر له هه‌ر ولاَتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه. هه‌ر بۆیه، تا عێراقییه‌كان یه‌كگرتووبن و پێكه‌وه بن، له‌وه دڵنیام كه عێراق ئاینده‌یه‌كی رووناكتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه، ئه‌وه سه‌ركه‌وتووترین پارچه‌ی ولاَتی عێراقی لێ ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی زیاتر بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا.
* ئێمه پرسیاره‌كانمان لێره‌دا ته‌واوبوون، ئه‌گه‌ر به‌رِێزت شتێكت هه‌بێت بۆ خوێنه‌رانى گۆڤارى گولاَن؟
- په‌یامم بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ده‌مه‌وێ پێیان بڵێم: وێرِای بارودۆخه سه‌خته‌كانتان، پێویسته هه‌ست به سه‌ربه‌رزی و شانازی بكه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانتان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی جێگیره له عێراق و هیچ شتێك ناتوانێت لێی جودای بكاته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوو، گرنگترین شت كه ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه‌یه كه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و له‌پێناوی مه‌ودای دووردا چه‌ند قوربانییه‌ك بدات. له‌وانه‌یه وه‌رگرتنی ئه‌م قسه‌یه به‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه شتێكی زه‌حمه‌ت بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكو ئه‌مرِۆ قوربانیی زۆریان پێشكه‌ش كردووه، به‌لاَم به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ندێ ئه‌گه‌ر، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغانه‌دا له‌باره‌ی هه‌ندێ له كێشه هه‌رێمییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی سنووره‌كان و كێشه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ر كراوه‌كان. به‌رِای من هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به جوانترین به‌ش له عێراق و پێشكه‌وتووترین پارچه له‌رِووی خۆشگوزه‌رانی و په‌ره‌پێدانی ئابووری، به‌لاَم زۆر پێویسته بۆ حاڵی حازر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا هاوكار بێت و هه‌وڵبدات پێكه‌وه كاربكه‌ن له‌پێناوی وه‌دیهێنانی ئه‌و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانییه. پێویسته هه‌وڵبده‌ن كه له‌مه‌ودای كورتتدا هه‌ندێ قوربانی بده‌ن، به‌لاَم له‌داهاتوو له مه‌ودای دووردا سوودبه‌خش ده‌بێت. مانه‌وه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق، هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌رووی ئابوورییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات.