عەبدوڵڵا هەركی نەخۆشخانەی بەجێهێشت

عەبدوڵڵا هەركی نەخۆشخانەی بەجێهێشت
دوای تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا, لە ئێستادا هونەرمەند عەبدوڵا هەركی باری تەندرووستی جێگیرەو نەخۆشخانەی بەجێهێشت .

ئەم هونەرمەندە لە نوێترین دەركەوتنیدا لە یەكێك لە میدیاكان ڕایگەیاند كە ئەو ئێستا باری تەندرووستی جێگیرەو مەترسی لەسەر باری تەندرووستی نەماوە, هەروەها سەبارەت بە نەخۆشییەكەی ڕایگەیاند كە ئەو بۆ ماوەی نزیك پێنج ڕۆژ لە هۆشی خۆی نەبوو و لە نەخۆشخانە چارەسەرییەكانی وەردەگرت, عەبدوڵڵا هەركی لە كۆتایی ووتەكانیدا ڕێزو پێزانینی بۆ پزیشكان و تیمەكانی ئەو نەخۆشخانەیە دووپاتكردەوەو ئاماژەی بەوەدا كە ئەم پەتایە بەشێوەیەك كاریگەری لەسەر باری تەندرووستی هەبوو كە خواردنی كەم بێتەوەو بڕێك لە كێشی لەدەست بدات .
Top