شه‌هێن جه‌مال له‌وه‌رزی نمایشی چه‌مچه‌ماڵ له‌دوو فیلم‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
شه‌هێن جه‌مال له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی "دوو فیلمی سینه‌مایی له وه‌رزی نمایشی فیلمی چه‌مچه‌ماڵ نیشان ده‌درێت، تێیدا رۆڵی سه‌ره‌كیم ده‌بینم".
گوتیشی "فیلمی نه‌وڕه‌س باس له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ده‌كات، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان هه‌ر باس له كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "به‌هیوام له‌ڕێگه‌ی ئه‌م رۆڵانه‌مه‌وه توانیبێتم سه‌رنجی خه‌ڵكم راكێشابێت و كاره‌كانم له‌ئاست گه‌وره‌ی خه‌ڵكدا بێت، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه كه‌م تا زۆر وه‌كو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ناتوانن فیلم و دراما و شانۆیی ببینین، به وپێیه‌ی له‌وێدا هۆڵی سه‌نته‌ر و رێكخراو ناوه‌ندی هونه‌ری كه‌مه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م نمایشانه سه‌ره‌تای نمایشكردنی چه‌ندین فیلم وشانۆ و درامابێت له‌و شارۆچكه‌یه.".