سەروەتەكەی 32 ملیۆنە رۆژانەش پارە لە باوكی وەردەگرێ
ئیما ئەوەشی راگەیاند كە بەهیچ شێوەیەك پێشبینی ئەوەی نەدەكرد ببێتە خاوەنی ئەم سەروەتە زەبەلاحە و هەمیشە باوكی پێی دەگوت كە دەبێ پشت بەخۆی ببەستێت، بۆیە تا تەمەنی 17 ساڵ پشتی بەو رۆژانەیە دەبەست ئێستاش باوكی هەمان رۆژانەی بۆ دادەنێت ئەگەر لێشی وەرنەگرێت، ئیما لە هەمان كات ئاماژەی بەو پێوەندییە بەهێزەدا كە لەگەڵ خێزانەكەی هەیەتی و تا ئێستاش بەردەوامە.