"سرته له گه‌ڵ با" دوو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی ئێمالی ئیسپانی به‌ده‌ستهێنا
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "سرته له گه‌ڵ با"، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئێمال، به هۆی رێبه‌رایه‌تی جوان و ده‌رهێنانی پوختی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین فیلمی فیستیڤاڵیان پێشكه‌ش به سینه‌ماكاری لاوی كورد شه‌هرام عه‌لیدی كرد و هه‌روه‌ها دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه، به هۆی رۆڵی باش و كرده‌وه‌ی جوانی "عومه‌ر چاوشین" له فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان پێشكه‌ش به‌و ئه‌كته‌ره ناوداره‌ی سینه‌مای كوردستان كرد و له‌ڕاستیدا ئه‌م خه‌ڵاته به یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌كته‌ری سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق له مێژووی سینه‌مای ئه‌م وڵاته دێته ئه‌ژماردن.
شه‌هرام عه‌لیدی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "یۆرۆعه‌ڕه‌ب" به هۆی رۆحی ئاشتی خوازیانه و مرۆڤدۆستانه‌ی "مه‌سعوود بارزانی" ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی عه‌ڕه‌بی ـ ئه‌ورووپی به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له
سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له رۆژانی 23 تا 31ی ئۆكتۆبر له شاری سه‌نتیاگۆ دێكۆمپۆسێلا له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "یۆرۆعه‌ڕه‌ب" (ئێمال) ساڵی 2003 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له فیستیڤاڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی عه‌ڕه‌بی له ئاستی دنیادا و ته‌نیا فیستیڤاڵێكه كه له ئه‌ورووپادا به‌و ناوه‌رۆكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئامانج له دامه‌زراندنی ئه‌م پلانه، نزیككردنه‌وه‌ی رۆژئاوا و دنیای عه‌ڕه‌به به یارمه‌تی فیلم وه‌كوو هێمایه‌ك له زمانی جیهانی. مه‌به‌ستی سه‌ره‌تایی ئه‌م فیستیڤاڵه، بردنه‌سه‌رێی زمانی نێوان فه‌رهه‌نگه‌كانه به مه‌به‌ستی هاندانی ده‌رك و ته‌حه‌مول و هه‌روه‌ها پێشنیاری بیروڕا جۆراوجۆره‌كانی دنیای واقیعی عه‌ڕه‌به‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی سرته له گه‌ڵ با.