شاجوانی به‌ریتانیا ده‌بێته‌وه‌ سه‌رباز

شاجوانی به‌ریتانیا ده‌بێته‌وه‌ سه‌رباز
كاترینا هۆدجی شاجوانی به‌ریتانیا بۆ ساڵی 2009 رایگه‌یاند كه‌ جارێكی تر ده‌گه‌رِێته‌وه‌ نێو ریزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ عێراق خزمه‌تی سه‌ربازی به‌جێ گه‌یاند و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی ئازایه‌تی نازناوی (باربی جه‌نگاوه‌ری)ی پێ به‌خشرا، له‌م باره‌یه‌وه‌ هۆدج ده‌ڵێ: من تۆزێك دوو دڵم، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا تامه‌زۆری ئه‌وه‌م بگه‌رِێمه‌وه‌ نێو رێزی سه‌ربازانی به‌ریتانیا، چونكه‌ چاوم به‌ هه‌ندێك كه‌سی نوێ ده‌كه‌م و ژینگه‌یه‌كی نوێ ده‌بینم.
له‌م باره‌یه‌وه‌ رادیۆی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌ كاترینا تاجه‌گه‌ی پێشكه‌ش جیسیكا لینلی كرد كه‌ نازناوی شاجوانی به‌ریتانیای بۆ ساڵی 2010 به‌ده‌ستهێناوه‌.
Top