دڵخۆشە بە دوور كەوتنەوەی لەپیاوان
لە چوارچێوەی ئەو دیمانەیەدا ماڵپەری كۆنتاكت میوزیك كە تایبەتە بە هەواڵی ناوداران ئاشكرای كرد كیم كە پێشتر پەیوەندی لەگەڵ یاریزانی ئەمریكی ریجی بوش و یاریزانی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەبووە، پێیوایە زۆر دڵخۆشترە كاتێك بە تەنیا دەژی، بەڵام بڕوای بەوە هەیە كە رۆژێك خویستی راستەقینە دەدۆزێتەوە ئەمەش رەنگە جۆرە تاموچێژێكی زیاتر بە ژیانی ببەخشێت، چونكە تا ئێستا خۆشەویستییەكی راستەقینەی نەدۆزیوەتەوە كە بتوانێت هەست بە ئارامی بكات.