ڤینگه‌ر شوێنى كومان ده‌گرێته‌وه‌

ڤینگه‌ر شوێنى كومان ده‌گرێته‌وه‌
ڤینگه‌ر شوێنى كومان ده‌گرێته‌وه‌
رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا له‌ شوێنى كومانى راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌ندا راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى و پێشووى ئه‌رسناڵ ئارسین ڤینگه‌ر ده‌بێته‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى درێس په‌رته‌قالیه‌كان، رۆژنامه‌كانیش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كومان سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌ى بارساى پێ ده‌سپێردرێت و ڤینگه‌ریش له‌ شوێنى ئه‌و ده‌بێته‌ راهێنه‌رى هۆله‌ندا ، بارسا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا كومان ده‌بێته‌ راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌كه‌ له‌ شوێنى راهێنه‌رى پێشوو كیكی سێتێن، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ستێنیش دواى ئه‌و شكسته‌ گه‌وره‌ى یانه‌ى بارسا دێت به‌رامبه‌ر یانه‌ى باڤاری، ڤینگه‌ریش سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌ندا ده‌كات له‌ جامى یۆرۆی 2020كه‌ به‌هۆى ڤایرۆسى كۆڕۆنا بۆ سالێك دواخرا.
كارزان كانه‌بی
Top