به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانيا ئۆليڤه‌ر بێرهۆڤ ڕايگه‌ياند به‌نيازين ياری ماڵئاوای و ڕێزلێنان بۆ ياريزانی پێشوی ئه‌ڵمانيا مايکڵ بالاک ساز بکه‌ن هه‌ر چه‌نه به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکه‌وه دوا که‌وتووه ئه‌بوايه زووتر ئه‌نجام بدرايه ، به‌ڵام مايکڵ بالاک ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌نياز نيم له‌و يارييه‌دا به‌شدار ببم و نامه‌وێ ياری ماڵئاوای کردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌م ئه‌نجام بده‌م ، زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان هۆکاری ره‌ت کردنه‌وه‌ی داواکه‌ی بێرهۆڤ له‌لايه‌ن بالاکه‌وه بۆ ئه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه ياريزانی ناوبراو ئه‌يه‌وێت جارێکی تر بانگهێشت بکرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژراده‌که‌ی و له پاڵه‌وانێتييه‌کانی داهاتوو ئاماده‌بێت و زياتر له سه‌د ياری ئه‌نجام بدات له‌ئێستا بالاک 99 ياری بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ی ئه‌نجام داوه.