نەورۆز دووان لە یاریزانە نایجرییەکانی ئیزندا

نەورۆز دووان لە یاریزانە نایجرییەکانی ئیزندا
ئیدارەی یانەی وەرزشی نەورۆز دووان لەو یاریزانە نایجیرییانەی ئیزندا کە بۆ یاریکردن بۆ ریزەکانی تیپی تۆپی پێی یانەکە لەژێر تاقیکردنەوەدا بوون.

لەمبارەوە رزگار عەلی راھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز بەنەورۆز سپۆرتی راگەیاند کە پاش تاقیکردنەوەو ئەنجامدانی ئیختبار بۆیان، دوو لەیاریزانە نایجرییەکان بەناوەکانی "ئالڤین و جۆنیۆر" ئزن دراون ئیدارەی یانەکەش بەھەردو یاریزانی راگەیاند کە یانەکە جێبھێڵن.

ناوبراو راشیگەیاند کە لەو سێ یاریزانەی خرابوونە ژێر ئەزموونەوە تەنھا ئیمانوێل نوانکۆ بۆ نەورۆز گونجاو بوو کە لەھێڵی بەرگری یاری دەکات.

وتیشی "دوو یاریزانەکەی تر بۆ ئێمە سودیان نەبوو، ئێمە ناڵێین خراپ بوون بەڵکو بۆ ئێمە سودیان نەبوو".
لەبارەی ئەو بۆندەی کە خراوەتە بەردەمی ئیمانوێل، رزگار عەلی وتی "تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، بەلام ئیدارە بریاریداوە بری ١٠٠٠٠دۆلار دە ھەزار دۆلار بدات بەو یاریزانە وەک بری بۆندەکە".
Top