دوای ئەوەی یانەی دهۆك ساڵی رابردوو توانی نازناوی خولی نایابی باسكەی عێراقی بەدەست بهێنێت، بڕیاریشە لە 13ی ئەم مانگە لە وڵاتی لوبنان جامی یانەكانی ئاسیا دەست پێبكات و یانەی دهۆكیش تاكە نوێنەری عێراق و كوردستان ئامانجی سەركەوتنە لەم پاڵەوانێتیە بۆئەم مەبەستەش سێ یاریزانی پیشەگەری ئەمریكی هێناوەتە ریزی یانەكەی بۆئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لەسەر ئاستی ئاسیا وعێراق دەستبەر بكەن لەم بارەشەوە بۆگۆڤاری گوڵان سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی دهۆك گوتی « ئێمە وەكو یانەی دهۆك پشتگیری هەموو تیپەكانی یانەكەمان دەكەین بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە و لەهەردوو خولی نایابی باسكەی عێراقی و جامی ئاسیا سێ یاریزانی پیشەگەری ئەمریكمان هێناوەتە ریزی یانەكەمان و بەفەرمی گرێەبستمان لەگەڵیان واژوو كردووە گوتیشی هەفتەی رابردوو شاندنی باسكەی یانەی دهۆك دەست بە ئەنجامدانی كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنان بۆ باشتر خۆئامادەكردنی تیپەكەمان لەجامی ئاسیا كەمپێكی مەشقی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدەدەین، لەگەڵ ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانە گوتیشی یانەی دهۆك كەوتۆتە كۆمەلەیەكی بەهێز بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی (مەهرامی ئێرانی، ریازی لوبنانی، غەرافەی قەتەری وئەهلی ئیماراتی) یاری دەكەین وئێمەش بۆئەم مەبەستە خۆئامادەكاری باش دەكەین و چەند یارییەكی دۆستانەش ئەنجام دەدەین بە ئامادەبوونی سێ یاریزانە ئەمریكیەش، ئێمە بۆئەنجامدانی ئەو كەمپە ئامادەكاری باشمان كردووە و تەواوی یاریزانەكان و ڕاهێنەرانی یانەكەمان گەشبینین لەم پاڵەوانێتیە تاكو 13ی مانگیش خۆمان ئامادە دەكەین و دواتریش دەچینە نێو ڕكابەرییەكان دەمانەوێ ناوی یانەی دهۆك بەرز كەینەوە هیچ كێشەو گرفتێكیشمان نیە و هیوای زۆرمان هەیە ئەنجامان هەبێت لەسەر ئاستی ئاسیا، ئەمەش گرێبەستی یاریزانەكانە.
كندال دارتێز تەمەن 31ساڵ پیشە گەرە تەنیا بەمووچەی 10هەزار دۆلار بۆخولی ئاسیا و نایابی عێراقی
جۆزێف كندل تەمەن 27ساڵ پیشەگەر تەنیا بەمووچەی 6هەزار دۆلار بۆخولی ئاسیا و نایابی عێراقی
ئەنتۆ نیۆ وییب تەنیا بۆخولی ئاسیا پیشەگەر و تەنیا بەمووچەی 6500هەزار دۆلاری ئەمریكی