دوای ئەوەی یانەی سلێمانی توانی خۆی بگەینێتە خولی بژاردەكانی عێراق، بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراق شان بە شانی یانەكانی دیكەی شارەكانی كوردستان، دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (بەكر تەراب و مەحمودئامنە و ئەحمەد موناجد و ئەسعەد عەبدولنەبی)دا مۆركرد، گرێبەستی یاریزان بەكر تەراب بۆ ماوەی یەك وەرزە ونرخی گرێبەستەكەشی 50هەزار دۆلار و مووچەی مانگانەشی هەزار دۆلارە و گرێبەستی یاریزان مەحمود ئامنەش بۆیەك وەرزە و بڕەكەی 70هەزار دۆلارە و مووچەی مانگانەشی 1200دۆلارە، بەكر تەراب پێشتر لەهەریەك لە یانەكانی تەلیعە وئیتحادی سووری یاری كردووە،مەحمود ئامنەش لە خولی سوریادا بۆچەندین یانەی بەناو بانگ یاری كردووە و یاریزانی هەڵبژاردەی سوریایە وخاوەنی چەندین گۆڵە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردەیەدا، لە بارەی ئەم گرێبەستانەش مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی سلێمانی بۆگۆڤاری گوڵانی روونكردەوە» ئێمە بەمەبەستی باشتر كردن و بەرەو پێشبردنی یانەی سلێمانی لە خولی بژاردەی عێراقیدا ژمارەیەك گرێبەستمان مۆركردووە و ئەم دوویاریزانە سووریەشمان هێناوە كە یاریزانی بەتوانان و دەتوانین سوودیان لێببینین،ئێمە هەر شتێك باش بێت بۆ یانەی سلێمانی ئەنجامی دەدەین.