ئەبراهام بووە پاڵەوانی جیهان لە یاری بۆكسێندا

ئەبراهام بووە پاڵەوانی جیهان لە یاری بۆكسێندا
یاریزانی بۆكسێنی ئەڵمانی ئەرسر ئەبراهام توانی نازناوی پاڵەوانێتیی جیهان لە یاریی بۆكسێن بۆ پیشەگەرەكان لە كێشی ناوەڕاست-ی قورس بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی بە خاڵ لە یاریزانی ئەڵمانی و خاوەن نازناوەكە رۆبرت شتیگ بباتەوە، لەم یارییەدا كە لە شاری بەرلین بەرێوەچوو،سەرەتا رۆبرت شتیگ كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد، بەڵام لە بەشەكانی دیكەدا ئەبراهام گەڕایەوە نێو كەش و هەوای ركابەرییەكەو توانی چەندین خاڵی گرنگ بە دەستبهێنێت، لە دوا بەشی ئەم یارییەشدا یاریزان رۆبرت هەوڵی دا بە لێدانی كوشندە یارییەكە لە بەرژەوەندیی خۆی تەواو بكات، بەڵام دوای تەواوبوونی یارییەكە بە بڕیاری هەر سێ ناوبژیوانی بۆكسێن ئەبراهام یارییەكەی بردەوەو بووە پاڵەوانی جیهان لەم كێشەدا.
Top