ناوبژیوانێكی ئەڵمانی بووە قوربانی ڕم هاویشتن

ناوبژیوانێكی ئەڵمانی بووە قوربانی ڕم هاویشتن
لە وڵاتی ئەڵمانیا پاڵەوانییەكی تایبەت بە یارییەكانی هاویشتنی رم لەسەر ئاستی لاوان بەڕێوەچوو لەم پاڵەوانێتییەدا 300 یاریزان بەشداری كردبوو، بەڵام رووداوێكی دڵتەزین هاتە پێشەوە، كاتێك یەكێك لە ناوبژیوانەكان كۆچی دوایی كرد دوای ئەوەی رم-ی یەكێك لە یاریزانەكانی بەركەوت و پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.
ئەم ناوبژیوانە تەمەنی 75 ساڵ بوو لە كاتی هاوێشتنی رمەكە هەوڵی پێوانی ماوەكەی دا، بەڵام ئاگادارنەبوو، كە رمەكە گۆڕانكاری لە ئاراستەكەی كرا بەهۆی بوونی با.
پۆلیسی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد و بانگهێشتی گشت ئامادەبووانی ئەم پاڵەوانێتیەی كرد هەروەها یاریزانەكانیش بۆ زانینی راستییەكان.
Top