باوکی فالکاو: خەونی کوڕەکەم یاریکردنە بۆ ریال مەدرید
باوکی فالکاو ئاشکرای کرد کوڕەکەی لە منداڵییەوە ئەو خەونەی هەیە و لە پاڵ ریال مەدرید حەزی لە یانەکانی تری وەک مانچستەر ستی و چێڵسیشە، ئەگەر ئەو بڕیار نەدات بچێتە یانەی شاهانە، پێم وایە لە خولی ئینگلیزی یاری دەکات.
باوکی ئەو یاریزانە کە هاوکات بەڕێوەبەری کارەکانیەتی، لە لێدوانی بۆ رادیۆی میدینی کۆڵۆمبی روونیکردەوە کە بەر لە یارییەکەی چێڵسی لە جامی سوپەری ئەوروپیدا کەس فالکاوی نەدەناسی، بەڵام ئەو یارییە بەها و نرخی ئەوی گۆڕی و سەلماندی تواناکانی چەندن.
هەروەها رایگەیاند کە هەرچۆنێک بێت خەونی فالکاو لەوەی ئێستا گەورەترە، بۆیە لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ئەو تیپەکەی خۆی دەگۆڕێت و پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە دەکات.