بۆڵت بەشداریی یاری نێوان ریال مەدرید و مانچستەر یونایتد دەکات
یارییەکە لە 3ی یۆنیۆی 2013 لەسەر یاریگای ئۆڵدترافۆرد ئەنجام دەدرێت.
فێرگسۆن لە وتاری هەفتانەی خۆی لەسەر ماڵپەری یانەی شەیتانە سوورەکان گوتی ئەوە شتێکی نایاب دەبێت.
بۆڵتی پاڵەوانی پێشبڕکێکانی 100 مەتر و 200 مەتر و 4 بە 100 مەتری بەسەریەکەوە، چەندین جار ئاشکرای کردووە کە ویستێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی تۆپی پێ و دەیەوێ لە یانەی مانچستەر یونایتد یاری بکات.
فێرگسۆن گوتی بۆڵت سەردانی یاریگای ئۆڵدترافۆردی کردووە بەر لە ئێستا دوو جار و چەندین ئامۆژگاری یاریزانەکانی کردووە، لەوانەش ئامۆژگاری کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی کردووە کاتێک یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد بوو، لەبارەی شێوازی راکردنی خێراوە.