نادال: چەندین ساڵی گرنگ چاوەڕێم دەکات

نادال: چەندین ساڵی گرنگ چاوەڕێم دەکات
رافایل نادالی یاریزانی بەناوبانگی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی دووپاتیکردەوە پێکانی ئەم ماوەیەی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کاروانی ئەو نابێت و گوتی چەندین ساڵی پڕ یاری و ململانێ چاوەڕێم دەکات.
نادالی سێیەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان تووشی گرژبوونی ماسوولکەکانی بەشی خوارەوەی قاچی چەپی هاتووە و بەو هۆیەوە بۆ ماوەی 2 مانگ یاری ناکات و لە یاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بەرامبەر ئەمەریکا لە جامی دیڤێز دوور دەکەوێتەوە.
نادال لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی تویتەر دەڵێ پێویستە چاک ببمەوە، لەگەڵ راوەستانی ئازارەکانمدا جارێکی تر دەگەڕێمەوە نێو یاریگا.
هەروەها دەڵێ دەمەوێ بە زوویی بگەڕێمەوە و چێژ لە تێنسکردن وەربگرم، بەڵام چەندین ساڵ هەیە چاوەڕێم دەکەن، ئەژنۆم پێویستی بە هەندێک پشوو هەیە.
نادالی براوەی 11 نازناوی گراند سلام لە دوای دۆڕاندنی یاری کۆتایی نازناوی پاڵەوانیەتیی ویمبڵدۆنەوە لە یۆنیۆی رابردووەوە بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.
ئەستێرە ئیسپانییەکە هەروەها گوتی بەشداری ئۆڵۆمپیادم نەکرد، هەروەها پاڵەوانیەتیی ئەمەریکای کراوە، ئەمە هەمووی لە چەند هەفتەی کەمی رابردوودا، دەمەوێ بگەڕێمەوە.
Top