بلاتەر: با خەڵاتەکە بۆ یاریزانێکی ئیسپانی بێت
ئەو لێدوانەی بلاتەر لەناکاو بوو بۆ رۆژنامەنووسانی وەرزشی لە سەرانسەری جیهاندا، چونکە پێشتر سەرۆکی فیفا هیچ لایەنگیرییەکی ئاشکرای لەو خەڵاتەدا پێشان نەداوە، گەرچی بە نەرمی نواندن بەرامبەر لیۆنێل میسی تۆمەتبار دەکرێت.
بلاتەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی گوتی یاریزانانی ئیسپانیا کەسانی سەرنجڕاکێشن، ئەگەر بەدەست من بووایە خەڵاتەکەم لە کۆتایی ئەمساڵدا دەدایە یاریزانێکی ئیسپانی.
سەرۆکی فیفا هەروەها گوتی کاسیاس و چاڤی کەسانی زۆر رێکوپێکن، لە ناوەوە و لە دەرەوەی یاریگاش کەسانی خاوەن بەهای گەورەن، ئەوان شایستەی خەڵاتەکەن.
جێی باسە لە کۆتایی هەموو سالێکدا خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لە بۆنەیەکی تایبەتدا ئاشکرا دەکرێت.