مانچستەر یونایتد ئامادەیە رۆناڵدۆ بە 95 ملیۆن پاوەند بكڕێتەوە

مانچستەر یونایتد ئامادەیە رۆناڵدۆ بە 95 ملیۆن پاوەند بكڕێتەوە
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دڵتەنگیی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دەوڵەمەندترین یانەی جیهان بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریكی، ئامادەیی خۆی پێشانداوە ئەو یاریزانە بگێڕێتەوە ریزەكانی خۆی بە پارەیەكی خەیاڵی.
رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ئاشكرای كردووە كە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیە خزمەتەكانی رۆناڵدۆی یاریزانی پاڵەوانی ئیسپانیا بەدەست بێنێتەوە و ئامادەیە بڕی 95 ملیۆن پاوەند بداتە ریال مەدرید و گواستنەوەكەش لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا جێبەجێ بكات.
رۆژنامەكە دووپاتیدەكاتەوە كە ئەو دەستەوارەیە زەبەلاحترین دەستەوارەی مێژووی تۆپی پێ دەردەچێت، دوای ئەوەی پێشتریش زەبەلاحترین دەستەوارەی گواستنەوەی یاریزانان لە مێژوودا هەر بە ناوی رۆناڵدۆ خۆی تۆمار كرا كاتێك سێ ساڵ لەمەوبەر لە مانچستەرەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد بەرامبەر 80 ملیۆن پاوەند.
رۆژنامەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە هەردوو یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش ئامادەیی خۆیان بۆ كڕینی رۆناڵدۆ پێشانداوە.
Top