هۆلك و ڤیستیل یانەی زینیت دەكەنە یەك لە دەست بڵاوترین یانەكانی ئەمساڵ

هۆلك و ڤیستیل یانەی زینیت دەكەنە یەك لە دەست بڵاوترین یانەكانی ئەمساڵ
یانەی زینیت سانپترسبێرگی رووسی هاوشیوەێ یانە دەوڵەمەندەكانی ئەوروپا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا جووڵایەوە لە رێگەی خەرجكردنی پارەیەكی زۆر بۆ كڕینی یاریزانان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا.
زینیت لە دوا رۆژەكانی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە هۆلكی بەرازیلی و ڤیستیلی بەلجیكیدا كرد.
یانە رووسییەكە كە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات 40 ملیۆن یۆرۆی بە گرێبەستكردن لەگەڵ هۆلك داوە لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی، ئەمە لە كاتێكدا كە سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە ئەو دەستەوارەیە 60 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەكە كەوتووە.
زینیتی پاڵەوانی رووسیا هەروەها 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ڤیستیلی بەلجیكی لە یانەی بەنفیكای پورتوگالی خەرجكردووە و بەو دوو دەستەوارەیەش زینیت دەبێتە یەك لە خاوەن زۆرترین خەرجییەكان لە هاوینی ئەمساڵدا.
Top