فێرگسۆن: بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامانجی سەرەكیمانە
سێر گوتی ركابەری لەسەر نازناوی ئەوروپی زۆر بەهێز دەبێت بەهۆی بوونی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید و مانچستەر ستییەوە.
هەروەها روونیكردەوە كە تیپەكەی توانایەكی وای هەیە پاڵێوراو بێت بۆ ركابەریكردن لەسەر نازناوی خولەكە.
فێرگسۆن گوتی شەڕ لەسەر هەموو ئامانجەكانمان دەكەین، بە پلەی یەكەم خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پێم وایە ریزەكانی خۆمان بۆ ئەم كارە باش رێكخستووە.
لەلایەكی ترەوە فێرگسۆن پەسنی تواناكانی رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری هۆڵەندی كرد و گوتی بوونی یاریزانی وەك ئەو خەونەكانی ئێمە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ نزیكتر دەكاتەوە.