نەوزاد شێرزاد لە هەولێر ماوە
4 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا(-:هێرشبەری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێرو هەڵبژاردەی كوردستان ( نەوزاد شێرزاد ) هەموو ئەو دەنگۆیانە بەرپەرچ دەداتەوە ڕیزەكانی هەولێری جێهێشتبێت .
نەوزاد شێرزاد لە لێدوانێكیدا وتی " من تەنها ڕیزەكانی تیپەكەم لە خولی عیراقی بەجێهێشتووەو لە خولی نایابی كوردستان لە گەڵ یانەی هەولێر بەردەوام دەبم مەشق و ڕاهێنانەكانیشم بەردەوامەو لە كۆتایی ئەم مانگەشدا لە گەڵ شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر ( خولی كوردستان ) بۆ كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان سەفەری وڵاتی توركیا دەكەم" .
ئەو یاریزانە كە پارساڵ لە خولی بژاردەی عیراق توانی قەڵغانی خولەكە بەرز بكاتەوە وتی " ئامانجی من یاریكردنە لە هەرتیپێك بم بۆیە لە ئێستاشدا بۆندی چەند یانەیەكی بەشدار لە خولی عیراقی لە بەردەستدان و پاش گەڕانەوەم لە وڵاتی توركیا بۆندی یەكێك لەو تیپانەی خولی بژاردەی عیراق ئیمزا دەكەم ".