پاڵەوانی كوردستان لە توركیا خۆی ئامادەدەكات

پاڵەوانی كوردستان لە توركیا خۆی ئامادەدەكات
گوڵان:كارزان كانەبی
4 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا-(بەمەبەستی باشتر خۆئامادەكردنی یانەی هەولێری پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان، كەمپێكی مەشق و ڕأهێنان لە وڵاتی توركیا ئەنجام دەدات.
دوای ئەوەی یانەی هەولێر لە وەرزی رابردووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان توانی ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ، هەر بۆئەمە مەبەستەش مەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لەوەرزی نوێ خولەكە، دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بریاری دا لە رۆژی یەك شەمە ی داهاتوو شاندی یانەكە بەڕەوو وڵاتی توركیا بنێرێت، مەبەستی ئەنجامدانی كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان، لەم بارەشەوە بۆسایتی گولان، سەمیر بابۆ ڕاهێنەری یانەی هەولێرگوتی " ئێمە مەبەستی باشتر خۆئامادەكردنم بۆیارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەنیازین لە رۆژی یەك شەمەوە چووینەتە توركیاكەمپێكی مەشقی و ڕاهێنان لە وڵاتی توركیا لە (ئەستەمبۆل )، بۆماوەی دە رۆژ مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدەین، دوو یاری دۆستانەش ئەنجام دەدەین، لەگەل تیپەكانی وڵاتی توركیا لە شاری ئەستەمبۆل، گوتیشی ئێمە كێشەی یاریزانانمان هەیە لە یانەكەمان، چونكە هەریەك لە یاریزانانی یانەكەمان (دیار رەحمان و میران كەریم و میران خەسرۆ وكۆسرەت بایز ) كە ئەوانە بڕەبڕەی پشتی یانەكە بوون، چونەتە ریزی یانە بژاردەكانی تیپی یەكەمان ئەوەش كێشەی بۆئێمە دروست كردوە، چونكە شوێنی ئەوانمان پڕە نەكرۆدتەوە، ئەوانە یاریزانی سەرەكی بوون هەتاكو شوێنی ئەوانەش پڕدەكەینەوە كاتی زۆر دەوێت، جێگای ئاماژە پێكردنە زۆربەی یانەكانی كوردستان كەمپی مەشقیان لەم وەرزە لە وڵاتی توركیا ئەنجامداوە.
Top