عەلی‌ قەرەداغی‌، تاكە كوردە بەرگری‌ لە ڕیزەكانی‌ هەڵبژاردەی‌ كیك بۆكسێنگی‌ عیراق دەكات

عەلی‌ قەرەداغی‌، تاكە كوردە بەرگری‌ لە ڕیزەكانی‌ هەڵبژاردەی‌ كیك بۆكسێنگی‌ عیراق دەكات
گوڵان: كارزان كانەبی-هەرێز

4ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا،:یاریزانێكی‌ كوردی‌ دانیشتووی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و تیپی‌ كیك بۆكسێنیگی‌ یانەی‌ نەورۆز دەبێتە تاكە كورد لە ڕیزەكانی‌ هەڵبژاردەی‌ عیراق و لە ئێستاشدا لە مەشقێكی‌ چڕدایە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی‌ ئاسیا بۆ یاری‌ كیك بۆكسێنگ كە لە كۆتایی‌ ئەمساڵدا بڕیارە بەڕێوەبچێت.

عەلی‌ كە سێ ساڵە پاڵەوانی‌ كوردستانە لە لێدوانێكی‌ تایبەتدا ئەوەی‌ ئاشكرا كرد، كە لە ساڵی‌ ڕابردووەو بانگهێشتی‌ ریزە كانی هە ڵبژاردەی عیراق كراوەو ئەمساڵ دوای‌ پاڵاوتنەوەی‌ لە ڕیزەكانی‌ ئەو هەڵبژاردەیە بۆ كێشی‌ 75 كییلۆ گرام مامەوە

عەلی‌ وتی‌ لە مانگە ئابی‌ ساڵی‌ ڕابردوو توانیم لە دوو یاریزانی تیپەكانی‌ (بەغداد و كەربلا‌) ببمه وه كه له بەغداد ئەو پاڵەوانێتیە ئە نجام درا كە یە كێكیان بە لێدانی لە ناوبە ر ( زەڕبە قازیە ) بردمەوە وە توانیم بچمە ڕیزەكانی هە ڵبژاردەی عیراق و ناوم بچێتە لیستی
هەڵبژاردەكەو ئەمساڵیش دوبارە توانیم لە بە رواری 2012/4/23 نازناوی پاڵە وانێتی عیراق ببە مە وە لە دوو یاریزانی (نادی نەوتی‌ باشور و نادی كوتی‌ بەصرە) لە و پاڵەوانێتیەدا سە رتاسەری عیراق تییدا بە ژدار بوو.


عەلی‌ كە لە ساڵی‌ 2005 وە یاری‌ كیك بۆكسێنگ دەكات و لە ساڵی‌ 2009 وە بە فەرمی‌ بەشداری‌ پاڵەوانێتیەكان دەكات و لەو ساڵەوە بۆتە پاڵەوانی‌ كوردستان بۆ ماوەی‌ سێ ساڵە، وەك خۆی‌ سوپاسی راهێنە رەكانی‌ مامۆستا هاوبیر و مامۆستا سامان دەكات كە بەوتەی‌ خۆی‌ زۆر ماندوو بوون پێوەی‌ ئاماژەی‌ بەوەشدا لە ئێستادا
بەردەوام خه ریكی مە شقكردن و ڕاهێنانە بۆ پاڵەوانێتی‌ ئاسیا بۆ كیك بۆكسێنگ كە كۆتایی‌ ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و لەو ڕوانگەیەشەوە بە كەمپێكی‌ ناوخۆی‌ و دەرەكی‌ بەشداری‌ ئەو پاڵەوانێتیە دەكات.
Top