زینیتی رووسی هۆلك دەكڕێت و بە نیازی نانییە

زینیتی رووسی هۆلك دەكڕێت و بە نیازی نانییە
یانەی زینیت سان پترسبۆرگی پاڵەوانی خولی رووسیا گرێبەستكردنی لەگەڵ هۆلكی بەرازیلی هێرشبەری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بۆ ماوەی 5 وەرز ئاشكرا كرد.
دیمیتری تسیمرمان گوتەبێژ بە ناوی زینیتەوە گوتی رێوشوێنە یاساییەكانمان تەواوكرد و گرێبەستەكە بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت.
سەرچاوەیەك لە یانەكەوە ئاشكرای كردووە كە یانەی زینیت 50 ملیۆن دۆلاری بە كڕینی ئەو هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵە داوە.
هۆلك یارمەتی یانەی پۆرتۆی دا بۆ بردنەوەی 3 نازناوی خولی پورتوگالی و جامی یانەكانی ئەوروپا لە ساڵی 2011.
ئەمە یەكەمین دەستەوارەی گەورەی یانەی زینیتە لە هاوینی ئەمساڵدا كە ماوەی گواستنەوەكە لە رووسیا تا هەفتەیەكی تر بەردەوام دەبێت.
هۆلك دەتوانێ یاری بۆ یانەی زینیت بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە تیپەكە لە كۆمەڵەی سێیەم لە پاڵ هەریەك لە میلانی ئیتاڵی و ئەندەرلەختی بەلجیكی و مەلەگەی ئیسپانی یاری دەكات.
گوتەبێژی یانەكە ئاشكرای كرد كە یانەكەی ئێستا هەوڵی كڕینی یاریزانی تر دەدات، لەوانەش لویس نانی و ئەلێكس ڤیستێل.
Top