ڤیدیچ: بەرگری كێشەیەكی زۆری بۆ دروستكردووین
ڤیدیچ لە لێدوانی بۆ ماڵپەری یانەكەی گوتی یارییەكی قورس بوو، بەداخەوە دوو گۆڵمان لێكرا، ئێمە بە ئاستی خراپی بەرگری هەرگیز دڵخۆش نین، خاڵە لاوازەكانی ساوسهامبتۆنمان دەزانی، هەر ئەوەش هاوكارمان بوو بۆ بردنەوەی یارییەكە.
دڵی بەرگری مانچستەر هۆكاری ئەو ئاست خراپییەی بۆ نەبونی هاوئاهەنگی لە نێوان خۆی و ریۆ فێردیناند دا گەڕاندەوە و گوتی ئەمە دووەم جارە ئەمساڵ لەگەڵ ریۆدا یاری دەكەین، ماوەیەكی زۆرە پێكەوە یاریمان نەكردووە، وا دیارە هێشتا لێك تێگەیشتنمان زۆری ماوە بۆ ئەوەی وەك جارانی لێ بێتەوە.
هەروەها گوتی ئێمە توانای خۆمان لە چاودێری تۆپدا لە یارییەكەدا لەدەستدابوو، ئەوەش مانای ئەوەیە ئێمە دەستپێشخەر نین لە گۆڕینی ئاراستەی یاریدا، بە تایبەت كە فولهامیش دوو گۆڵی لێكردین، كەواتە كێشەیەكمان هەیە و دەبێ چارەسەری بكەین.