كاكا: لە قۆناخێكی نوێدا دەژیم و دەمەوێ متمانەی مۆرینۆ بەدەست بێنمەوە
كاكا روونیكردەوە قۆناخێكی نوێ دەژیم، لەگەڵ تیپەكەدا درێژە بە كارەكانم دەدەم، ئەوی پاڵم پێوەدەنێت بۆ باشبوون بەدەستهێنانەوەی متمانەی راهێنەرە، تا هەلی ئەوەم بداتێ بەردەوام یاری بكەم.
هەرچەندە كاكا بەشداری هیچ یارییەكی وەرزی ئەمساڵی تیپەكەی نەكردووە، بەڵام جێگەی بایەخێكی زۆری دەزگاكانی راگەیاندنە.
ئەستێرە بەرازیلییەكە گوتی ئەوەی لەسەر منە مەشقكردنی ئێوارە و بەیانییە، ئەوەی لە توانامدا بێت دەیكەم چونكە دەزانم توانای ئەوەم هەیە جارێكی تر هەل لە وەرزێكی درێژدا وەربگرمەوە.
كاكا بەو دەستەوارانە رازی نەبوو كە لە هاوینی ئەمساڵدا بەدەستی گەیشتن و هەر ئەوەش وایكرد سەرئەنجام ئەو یاریزانە لە ریزی ریال مەدریدا بمێنێتەوە.