دوو یاریزانی تری میلان تووشی پێكان هاتن

دوو یاریزانی تری میلان تووشی پێكان هاتن
دوو یاریزانی تری یانەی میلانی ئیتاڵی تووشی پێكان هاتن و بۆ ماوەی 3 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەونەوە.
یانەی میلانی ئیتاڵی لەسەر ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت ئاشكرای كرد هەریەك لە پرێس بواتینگ و مۆنتۆلیڤۆ بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی 3 هەفتە لە یانەكە دادەبڕێن.
بواتینگ كە لە دوو وەرزی رابردوودا یەك لە باشترین یاریزانانی یانەكەی بوو، بۆ ماوەی 3 هەفتە لە یاریكردن دادەبڕێت بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە دەستیدا كە تووشی شكان هاتووە، لە كاتی بەركەوتنی لەگەڵ یاریزانێكی یانەی سامپەدۆریا لە هەفتەی یەكەمی خولی ئیتاڵی.
هەرچی مۆنتۆلیڤۆیە كە هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی میلانەوە كردووە، لە ماسوولكەی رانی راستیدا دووچاری پێكان هاتووە و بەوەش بۆ ماوەی 3 هەفتە لە یاریكردن دادەبڕێت.
میلان كێشەی زۆری بەدەست پێكرانی یاریزانەكانییەوە هەیە و ئێستا هەریەك لە رۆبینیۆ و پاتۆی هێرشبەرانی یانەكە تووشی پێكان هاتوون.
Top