جامی عێراق دەست پێدەكاتەوە
یەكێتییەكە ئاشكرای كردووە لە پاڵەوانیەتییەكەدا یانەكانی خولی بژاردە و نایاب بەشداری دەكەن.
شەهاب ئەحمەدی ئەندامی لیژنەی پێشبڕكێكانی یەكێتییەكە ئاشكرای كردووە كە ئەو یانانەی رەزامەندی لەسەر بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتییەكە دەردەبڕن لە قۆناخی یەكەمدا یارییەكی چوون و هاتن ئەنجام دەدەن.
شەهاب روونیكردەوە كە دوا مۆڵەت بۆ رێگەدان بە یانەكان بۆ بەشداریكردن رۆژی 9ی ئەم مانگە دەبێت و تیروپشكی پاڵەوانیەتییەكەش لە 15ی هەمان مانگدا رادەكێشرێت.
جامی عێراق یەك لەو پاڵەوانیەتییانەیە كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی باروودۆخی عێراقەوە ئەنجام نەدراوە.