رۆناڵدۆ داوای جێهێشتنی ریال مەدرید دەكات

رۆناڵدۆ داوای جێهێشتنی ریال مەدرید دەكات
دوای ئاهەنگنەگێڕانی بە تۆماركردنی دوو گۆڵ لە یانەی گرناتە لەو یارییەدا كە دوێنێ شەو ریال مەدرید 3-0 سەركەوتنی تێدا بەدەستهێنا، رۆژنامەكانی ئیسپانیا لە زاری رۆناڵدۆوە گواستیانەوە كە دەڵێ من لە ریال مەدرید توڕەم.
رۆژنامەی ئاس لە بەرنامەی لارگیرۆی بەناوبانگی ئیسپانی گواستەوە كە ئاشكرای كردووە رۆناڵدۆ ئێوارەی شەمە لەگەڵ فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید و ئەنخیل سانچێزی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەكەدا كۆبووەتەوە.
بەرنامەكە ئاشكرای كردوە رۆناڵدۆ بە رەسمی داوای رۆیشتنی لە ریال مەدرید كردووە، جا ئێستا بێت یان لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بێت.
تا ئێستا هۆكاری ئەو گلەییەی رۆناڵدۆ لە بەرپرسانی یانەكەی نەزانراوە، بەڵام سەرچاوەكان دووپاتی دەكەنەوە كە رۆناڵدۆ دڵتەنگە لەبەرئەوەی بەرپرسانی یانەكە پشتگیری ناكەن بۆ بردنەوەی خەڵاتە كەسییەكان، ئەمە جیا لەوەی دەیەوێ مووچەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكرێت، چونكە كاكا بەبێ ئەوەی یاری بكات، مووچەیەكی نزیك لە مووچەكەی ئەو وەردەگرێت.
Top