ڤیلانۆڤا: وردە وردە بەرەو باشی دەچین

ڤیلانۆڤا: وردە وردە بەرەو باشی دەچین
تیتۆ ڤیلانۆڤای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووپاتی كردەوە بردنەوەی یانەكەی لە یانەی ڤالنسیا سەركەوتنێكی بە بایەخە و ئاشكرای كرد تیپەكەی وردە وردە بەرەو باشتر دەڕوات.
بەرشەلۆنە بۆ سەركەوتن بەسەر ڤاڵنسیادا زەحمەتییەكی زۆری بینی و یارییەكەی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر بردەوە.
راهێنەرە ئیسپانییە گەنجەكە گوتی گرنگ بوو یارییەكە بەبێ هەژانی تۆڕی گۆڵەكەمان كۆتایی پێ بێنین، گرنگترین شت ئەوەیە ئێستا ئێمە خاوەنی 9 خاڵین، بەڵام دەبێ هەندێك پەرە بە تواناكانی خۆمان بدەین، شتێكی لۆژیكییە لە مانگی مارسدا لە ئێستا باشتر یاری دەكەین، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو باشی دەچین.
تیتۆ لەبارەی بەشداری پێكردنی یاریزانانی یەدەگەوە وەك سیسك فابریگاس گوتی ئەو یارییەكی باشی كرد، هەرچەندە نازانم لە ئایندەدا بڕیار لەسەر چی دەدەم، بەڵام ئەمڕۆ ویستم چەند یاریزانێكی چالاك بەشداری پێ بكەم .
Top