دەوڵەمەندەكانی فەرەنسا داوای ئاشلی كۆل دەكەن
ئەمە هەوڵێكی تری یانە فەرەنسییەكەیە كە ئەمساڵ دەیەوێ بە ئاستێكی بەرزەوە بچێتە نێو ركابەرییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە.
ئەنچیلۆتی پێشتر لە كاتی مەشقدانی یانەی چێڵسیدا لەگەڵ ئاشلی كۆل مامەڵەی كردووە.
كۆلی 31 ساڵ پێشتر ئاشكرای كردبوو كە بیر لە رۆیشتن لە یانەكە ناكاتەوە و لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی تویتەر گوتبووی " تا چێڵسی منی بوێت، منیش بە چێڵساوی دەمێنمەوە".
پاریس سانجێرمان ئەمساڵ هەریەك لە لاڤیتزی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و تیاگۆ سیلڤای كڕیوە.