یونایتد هێشتا 40 ملیۆنی پێماوە

یونایتد هێشتا 40 ملیۆنی پێماوە
بەرپرسێكی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرای كرد یانەكەی هێشتا 40 ملیۆن یۆرۆی پێماوە بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ كڕینی یاریزانانی خەرج بكات.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە چوارچێوەی هەڵمەتی پروپاگەندە بۆ خستنە رووی پشكەكانی یانەكەی لە بۆرسەی نیویۆرك لە ئەمەریكا، ئاشكرای كرد یانەكەی هێشتا بە نیازە لە هاوینی ئەمساڵدا 40 ملیۆن پاوەندی تر بۆ كڕینی یاریزانان خەرج بكات.
مایكڵ بۆلینگبرۆك ئاماژەیەكی گەورەی بە توانای یانەكەیدا لە خەرجكردنی بڕە پارەیەكی زیاتر بۆ هێنانی یاریزانی نوێ و روونیكردەوە كە یانەكەیان پێشتر پێی وابوو ناوەندی پارە خەرجكردنی ساڵانەی لە بازاڕی گواستنەوەدا 20 تا 25 ملیۆن پاوەندە و ئەمەی لە 10 تا 15 ساڵی رابردوودا جێبەجێكردووە، بۆ هاوینی ئەمساڵ یانەكە پێی وایە پێویستە خەرجییەكانی خۆی بۆ كڕینی یاریزانان بەرزتر بكاتەوە و بۆ ئەوەش 40 ملیۆن پاوەندی تری خستووەتە بەردەستی فێرگسۆنی راهێنەری یانەكە.
هەرچەندە یونایتد تا ئێستا 15 ملیۆن پاوەندی لە كڕینی شینجی كاگاوا و نیك پاوڵدا خەرج كردووە، بەڵام ئەو بەرپرسە دووپاتی كردەوە هێشتا 40 ملیۆنی تۆ لەبەردەستە.
Top