لە تێنسی سەرمێز كوڕانی برایەتی و كچانی شەقڵاوە پاڵەوان بوون

لە تێنسی سەرمێز كوڕانی برایەتی و  كچانی شەقڵاوە پاڵەوان بوون
لە شاری هەولێر لە هۆڵی سەنتەری بلو بە سەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی تێنسی سەرمێزی عێراق و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتیەكە، قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق بۆ هەردوو ئاستی كوڕان و كچان ئەنجامدرا، لە ئاستی كوڕان 14تیپی یانەكانی شارەكانی عێراق بەشداربوون و لە ئاستی كچانیش 6 یانە ڕكابەریان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی قۆناغی یەكەم، لە خولەكەشدا كوڕان و كـــچــانی یانەكانی بەشداربوو توانیان ئـــــاســـتێكی بەرزی یاری تێنسی سەرمێز پێشكەش بكەن، ئەنجامی كۆتایی قۆناغی یەكەمیش بەم شێوەیەی خوارەوەبوو.
ئاستی كچان
1-یانەی شەقڵاوە
2-یانەی نەجەف
3-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئاستی كوڕان
1-یانەی برایەتی
2-یانەی هەڵەبجە
3-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
Top