بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی گۆڵپارێزەكانی شاری سلێمانی و بەرزكردنەوەی ئاستیان، لقی سلێمانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بەهاوكاری سكۆلی پەروەردەی وەرزشی بۆماوەی دوو ڕۆژ خولێكی بەهێزكردنی بۆ ڕاهێنەرانی گۆڵچیەكانی سنووری شاری سلێمانی كردەوە، وانەكانیش ڕۆژانە لەلایەن وانەبێژ (دیار كەمال ئەسعەد)مامۆستای زانكۆ و ڕاهێنەری گۆڵپارێز دەگوترایەوە، خولەكەش بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكیتكی بەڕێوەچوو، كە بۆهەر لایەنێك ماوەی 4 كاتژمێر وانەكان دەگوترانەوە، لە خولەكەشدا چەندین زانیاری تازە لە كاری گۆڵپارێزی لەخۆ گرتبوو بەتایبەتی لە بابەتەكانی تەكنیك و تەكتیك و زانستی مەشقكردن بوو.