رامیرێس: شۆفێرەكەم پێی راگەیاندم كە بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل كراومەتەوە

رامیرێس: شۆفێرەكەم پێی راگەیاندم كە بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل كراومەتەوە
رامیرێسی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگیزی ئاشكرای كرد سەرسام و خۆشحاڵ بووە كاتێك جارێكی تر بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل كراوەتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێك دوورخرایەوە.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەكانی بەرازیل ئاشكرای كرد لە رێگەی شۆفێرەكەیەوە هەواڵەكەی پێگەیشتووە، ئەمەش بەرلەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێد لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا ئەنجام بدات.
ئەو یاریزانە سوپاسگوزاری خۆی بۆ مانۆ مینیزێسی راهێنەری هەڵبژاردەكە دەربڕی بۆ بەشداری لەو یارییەدا كە زۆرینەی پێكهاتەكەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دەبن لەگەڵ 7 یاریزانی تر و گوتی ئەو بانگكردنە رێزگرتنە لەو ئاستەی لەگەڵ چێڵسیدا لە وەرزی رابردوودا پێشكەشم كردووە و گوتی هیوادارم لەگەڵ بەرازیل بەشداری مۆندیالی 2014 بكەم.
رامیرێس هەروەها هیوای خواست هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەرازیل ملوانكەی زێڕی ئۆڵۆمپیادی لەندەن بەدەست بێنێت.
Top