جووتیارێكی چینی 60 هەزار كیلۆمەتر بە عەرەبانە بۆ بینینی ئۆڵۆمپیاد دەبڕێت

جووتیارێكی چینی 60 هەزار كیلۆمەتر بە عەرەبانە بۆ بینینی ئۆڵۆمپیاد دەبڕێت
جووتیارێكی چینی سوور بوو لەسەر بڕینی هەموو رێگری و پەرژینەكانی بەردەمی بۆ ئەوەی بگاتە ئۆڵۆمپیادی لەندەن و ئامادەی بینینی یارییەكان بێت.
ئەو جووتیارەی كە ناوی چین جوانمینگە و تەمەنی 57 ساڵە، عەرەبانەیەكی جۆری توك توكی بەكارهێنا بۆ ئەوەی لە چینەوە پێی بگاتە لەندەن و لەوێ ئامادەی بینینی یارییەكانی ئەو پاڵەوانیەتییە بێت.
عەرەبانەی توك توك بریتییە لە عەرەبانەیەك كە 3 تایەی هەیە و لە شێوەی ماتۆڕدایە.
رادیۆی بەریتانی گوتی ئەو جووتیارە چینییە سووربوون و ئیلهامی كارەكەی لە ئۆڵۆمپیادی پیجینی 2008 وەرگرتوە كە لە وڵاتەكەی خۆیدا ئەنجامدرا.
ئەو پیاوە ناچاربوو بۆ بڕینی ئەو ماوە درێژە بەرگەی سەرمای زۆری هەندێك وڵات و گەرمای هەندێك وڵاتی تری وەك توركیا بگرێت بۆ ئەوەی بە خەونەكەی بگات.
Top