بەر لە 3 ساڵ یانەی ناپۆلی بە نیازی نیمار بوو
دی لۆرێنتس لە لێدوانی بۆ رادیۆری كیس كیس ناپۆلی دووپاتیكردەوە كە ئەو دەمێكە نیمار دەناسێ و چاودێری دەكات، بەر لەوەی هیچ كەسێك لە ئەوروپا سەرنجی لێهاتوویی ئەو بدات.
هەروەها گوتی بەهرە دۆزرەوەی زۆر گەورەمان هەیە كە كاری زۆر باش دەكەن لەسەر ئاستی بەرازیل، نیمار یەك لەو دۆزینەوانەی ئێمەیە كە ئێستا هەموو جیهان باسی دەكات و ئەو لەگەڵ یانەی سانتۆسدا دەستی بە یاریكردن كرد.
سەرۆكی ناپۆلی لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی لە سەرەتادا نیمار لەگەڵ لاوانی ئەو یانەیە دەستی پێكرد و ئێمە ویستمان بیكڕین، بەڵام ئەوان گوتیان ماوەیەك چاوەڕێ بكەن تا تەمەنی زیاتر پێدەگات و بە ئاشكرا گوتیان پارەیەكی كەمێك زیاترمان دەوێت، بەڵام ئەوەی روویدا ئەوەبوو كە نیمار بووە ئەستێرەیەكی بەرچاو و خۆیان پێشبینی ئەوەیان نەدەكرد بە ماوەیەكی وا كەم ببێتە یەك لە باشترین 5 یاریزانی جیهان.