بلاتەر هانی یاریزانەكان دەدات وەك میسی لە یانەكانیان یاخی بن

بلاتەر هانی یاریزانەكان دەدات وەك میسی لە یانەكانیان یاخی بن
جۆزیف بلاتەری سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی داوای لە یاریزانانی تۆپی پێكرد هاوشێوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئازایانە لە كاتی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاددا خۆیان بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان تەرخان بكەن وەك ئەوەی میسی لە ئۆڵۆمپیادی پەیجینی 2008 كردی.
بلاتەر لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ خزمەتگوزاریی رۆژنامەوانیی ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 گوتی پێویستە یاریزانان خۆیان بڕیار لەوە بدەن كە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان بەشداری ئۆڵۆمپیاد بكەن و چاوەڕێی ئەوە نەكەن یانەكانیان رێگەیان پێ بدەن.
زۆرینەی یانەكان رێگە نادەن یاریزانەكانیان بەشداری یارییە ئۆڵۆمپییەكان بكەن لە ترسی تووشهاتنیان بە پێكان.
بلاتەر هەروەها گوتی پێویستە یاریزانان ئەوە بكەن كە میسی لە پەیجینی 2008 كردی كاتێك رووبەڕووی بەرشەلۆنە وەستایەوە و وایكرد یانەكەی رێگەی بەشداریكردنی پێ بدەن بە خولەكەدا، ئەو توانی بەشداری بكات و ملوانكەی زێڕیش بباتەوە.
Top