سەرۆكی دینامۆزەگرب: مۆدریچ بووە بە یاریزانی ریال مەدرید

سەرۆكی دینامۆزەگرب: مۆدریچ بووە بە یاریزانی ریال مەدرید
زۆران مامیچی سەرۆكی یانەی دینامۆزەگریبی كرواتی، ئاشكرای كردووە یانەی ریال مەدرید كۆتایی بە كڕینی لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی هێ،اوە.
رۆژنامەی جوترانجا لیست لە زاری سەرۆكی یانە كرواتییەكەی گواستەوە كە رێكەوتنی تەواو كراوە بۆ گواستنەوەی مۆدریچ بۆ یانەی ریال مەدرید.
ئەو سەرۆكە ئاشكرای كردووە كە یانەی دینامۆ زەگریب بەهۆی چوونی مۆدریچەوە بۆ ئەرسناڵ بڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لەبەرئەوەی پێشتر مۆدریچ یاریزانی ئەو یانەیە بووە.
پێشتر رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشكرای كردبوو كە یانەی ریال مەدرید رازی بووە بڕی 46 ملیۆن یۆرۆ بداتە تۆتنهام بۆ كڕینی مۆدریچی تەمەن 26 ساڵ.
مۆدریچ پێشتر ویستی خۆی بۆ چوونە ریال مەدرید ئاشكرا كردبوو، ئەمە جیا لەوەی رۆژنامەكان باسی ئەوە دەكەن هاتنی مۆدریچ رێَگە بەرووی رۆیشتنی كاكا و نووری شاهیندا دەكاتەوە.
Top