چیڤچینكۆ روو لە سیاسەت دەكات و حزبێك دروست دەكات

چیڤچینكۆ روو لە سیاسەت دەكات و حزبێك دروست دەكات
ئەندرێ چیچڤینكۆی ئەستێرەی كرواتی، ئاشكرای كرد بەیەكجاری وازی لە یاریكردن هێناوە و روونیكردەوە كە حزبێكی سیاسی دروست دەكات.
ئەو ئەستێرەیەی پێشووی میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی لە بڵاوكراوەیەكدا روونی كردەوە كە بڕیاریداوە بەیەكجاری واز لە دنیای وەرزش بێنێت و روو لە سیاسەت بكات.
هەروەها ئاشكرای كرد كە بڕیاریداوە لە بواری سیاسەتدا كاربكات لە رێگەی چوونە نێو یەكێك لە حزبە سیاسییەكانی وڵاتەكەی یان دامەزراندنی پارتێكی نوێ بەر لەوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی وڵاتەكەی دەست پێ بكات.
چیڤچینكۆی 35 ساڵ دواجار لە پاڵەوانیەتیی یۆرۆی 2012 بەشداری كرد و توانی دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێددا تۆمار بكات.
Top