مانچینی: لە دوو هەفتەی داهاتوودا چەندین یاریزانی نوێ دەكڕین
مانچینی راهێنەری پاڵەوانی ئینگلتەرا دووپاتی كردەوە لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەموو كارەكانی خۆمان لە بازاڕی گواستنەوەدا كۆتایی پێدێنین و گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێكی نوێدا دەكەین.
لەبارەی هۆكاری بێدەنگیی یانەكەیەوە تا ئێستا ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە گوتی وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی ئەمساڵ و بازاڕی فرۆشتنی یاریزانان، بازاڕێكی زۆر قورسە.
مانچینی هەروەها ئاشكرای كرد كە ئێستا دانووستانی لەگەڵ چەند یاریزانێكدا هەیە و روونیكردەوە كە نایەوێ هیچ شتێك بڵێت تا ئەو كاتەی رێكەوتنی تەواو لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا دەكات.
سەبارەی بە جۆری ئەو یاریزانانەی دەیانكڕێت، ئەو راهێنەرە گوتی یاریزان بۆ ئەو شوێنانە دەكڕین كە وەرزی رابردوو كێشەیان بۆ دروست كردین.